KDC

کاماڤینگا بووە مەدریدی

یانەى ڕیاڵ مەدرید بە فەرمیی گرێبەستی لەگەڵ کاماڤینگا واژووکرد و بە کەناڵەکانی راگەیاندنی ناساند.

یانەى ڕیاڵ مەدریدی دووەمی وەرزی رابردووی خولی ئیسپانیا، بە شێوەیەکی فەرمیی گرێبەستێکی بۆ ماوەى شەش وەرز و، بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ئیدواردۆ کاماڤینگا واژووکرد.

کاماڤینگای یاریزانی پێشووی ڕین، دوای تێپەڕاندی پشکینینە پزیشکییەکان و واژووکردنی گرێبەستەکەى لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، تا هاوینی 2027 لەگەڵ یانەى شاهانە بەردەوام دەبێت و، لە لێدوانێکیشدا ڕایگەیاند، دڵخۆشە لە ڕیزی یانەیەکی ناودار یاری دەکات و، سەرجەم هەوڵەکانیشی دەخاتەگەڕ بۆ هاوکاریکردنی یانە نوێکەى لە بە دەستهێنانی نازناوەکان.

___

نامەیەك لە خۆمەوە بۆ خۆم

KDC

لیرەی تورکی نزمترین ئاستی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی تۆمارکرد

KDC

خولی یانەپاڵەوانەکان

KDC
KDC

FREE
VIEW