KDC

په‌كه‌كه‌ ته‌واوكه‌ری ئامانجی توركیایه‌

ئاسۆ علی فەرەج

زێده‌ڕۆیی په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی نه‌هێشته‌وه‌، به‌ناچاریش وه‌ك میوانێكی ره‌زاگران قبوڵ بكرێت، بارگرانیه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م كیانه‌ له‌ مه‌ترسیش تێپه‌ڕیكردووه‌، سیاسه‌ت و ره‌فتاری هاوته‌ریبه‌ له‌گه‌ڵ ئامانجه‌ داگیركارییه‌كه‌ی توركیا، مێژووی راستی ئه‌م هێزه‌ ئه‌وه‌یه‌ بێته‌ كۆسپ له‌به‌رده‌م پێشچوونی پرسی نه‌ته‌وه‌یی كورد.

له‌ مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردا ململانێی سیاسی گه‌یشتۆته‌ ئاستی شه‌ڕ و سڕینه‌وه‌ی یه‌كدی، به‌ڵام هیچ وه‌ختێك به‌ قه‌ده‌ر ئه‌م ئامانجه‌ تێكده‌رانه‌ی په‌كه‌كه‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كیانی هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌كردووه‌، راكێشه‌ری هێزی داگیركاری بۆ ناو هه‌رێمی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ و چۆڵپێكردنی گوندنشین و له‌ناوبردنی سه‌رچاوه‌ی ژیانی زۆرێك له‌ گونده‌ سنورییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌میشه‌ ئه‌م هێزه‌ له‌باربه‌ری هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ بووه‌ كه‌ له‌ كوردستانی سوریا یا كوردستانی توركیا ئامانجیان به‌ده‌ستخستنی مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان بووه‌.

په‌كه‌كه‌ هێزێكه‌ غرور و ره‌فتار میلیشاییه‌ و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌دات له‌ ده‌ره‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان بێت، ئه‌مه‌یه‌ كه‌ ده‌گوترێت په‌روه‌رده‌ی ئێوه‌ له‌ ژینگه‌ی ئێمه‌دا جێی نابێته‌وه‌.

به‌ وردبوونه‌وه‌ و ئاینده‌خوێندنه‌وه‌ ته‌ماشای دۆخی كوردستانی سوریا بكه‌ین، تێده‌گه‌ین سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌ چه‌ند چه‌وت بووه‌ و خزمه‌تكاری ئامانجی توركیا بووه‌ و به‌شێكی ئه‌و خاكه‌ی ته‌سلیم به‌ هێزی تورك كرد. ئه‌و به‌شه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه‌ ماوه‌ كردوویه‌تی به‌ دۆزه‌خ بۆ هێزه‌ ره‌سه‌نه‌كانی كوردستانی سوریا و دیكتاتۆرانه‌ له‌پاڵ حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌ددا خه‌ونی بوون به‌ كیانێكی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستانی له‌باربردووه‌.

له‌ باكوری كوردستانیش په‌كه‌كه‌ هێزێكه‌ بۆ ره‌وایه‌تی دان به‌ تورك، ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه‌ ده‌بوو له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هێزی یه‌كه‌می كوردستانی باكور بوایه‌، به‌ڵام وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ هێزه‌ توركیه‌كان ده‌نگی زۆرینه‌ی كورد له‌ باكوری كوردستان ده‌هێنن. به‌ زمانه‌كه‌ی خۆیان گه‌لی باكور و باشور هیچ وه‌ختێك ئاماده‌نین په‌كه‌كه‌ وه‌ك هێزێكی به‌دیل و ره‌سه‌ن قبوڵ بكه‌ن.

سه‌رانی په‌كه‌كه‌ ده‌بوو رێز له‌و بۆچوون و پره‌نسیپه‌ به‌رز و به‌هاداره‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌ی سه‌رۆك بارزانی بگردایه‌ كه‌ شه‌ڕی براكوژی پێ حه‌رام كردووه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌كه‌ری سیاسه‌ت و ره‌فتاریان به‌ده‌ست داگیركه‌رانه‌وه‌یه‌، هیچ رۆشنایه‌كیان نه‌هێشتۆته‌وه‌ تا وه‌ك میوانێكی ره‌زاگرانیش ته‌ماشا بكرێن.

___

ئۆخەی خەونەکانمان هاتەدی

KDC

هونەری چاپکردن و تەکنیکە جیاوازەکانی شێوەکاری کورد مەریوان جەلال

nusar1

کلاسیکۆ

nusar1
KDC

FREE
VIEW