KDC

لە بەرانبەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکان، دەستبەسەرێکی کورد مانگرتن دەشکێنێت

قادر محەمەدزاده بەندکراوی سیاسی کورد، کە ١٦ ساڵە بێ هەبوونی مافی ئازادکردنی، بەندکراوە، دوای 40 رۆژ و لەسەر داوای بەرپرسانی گرتووخانەکە، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، قادر محەمەدزاده، بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان، کە ئێستا سەرقاڵی تێپەڕاندنی شازدەهەمین ساڵی سزای بەندکرانەکەیەتی لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد، دوای 40 رۆژ مانگرتن لە خواردن، لەسەر داوای بەرپرسی گرتووخانە و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ئەمنی یەزد و، بەڵێنی رەزامەندی دەربڕین لە سەر ئازادی بە مەرجی ناوبراو، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی یەزد، رایگەیاندووە، کە بەرپرسی گرتووخانەکە، نوێنەری دادگای شۆڕشی، جێگری داواکاری گشتی یەزد و، نوێنەری وەزارەتی ئیتڵاعاتم لەگەڵ بەندکراوە سیاسییەکە دانیشتنیان کردووە و، بەڵێنییان پێداوە کە بە زوویی داوای ئازادی بە مەرجی ناوبراو پەسەند دەکەن و، ئازاد دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی باسکردووە، کە قادر محەمەدزاده، بە نوێنەرەکانی گوتووە، کە ئەگەر بەڵێنەکەیان جێبەجێ نەکەن، ئەوا بە زوویی مانگرتن دەست پێدەکاتەوە و ئەمجارەیان تەرمەکەی لە گرتووخانە دەبەنە دەرەوە.

قادر محەمەدزاده رۆژی سێشەممە رێککەوتی 11ی دیسەمبەری 2005، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات دەستگیرکراوە، دوای 15 مانگ لە لایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد، بە تۆمەتی دژایەتی لە رێگای ئەندامیەتی کۆمەڵە، سزای سێدارەی بۆ دەرکرا، دواتر لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە سزاکەی بۆ 20 ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی یەزد گۆڕدرا.

___

نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆ

KDC

ئەمڕۆ لە ئیستنەبوڵی تورکیا تیروپشکی یانە پاڵەوانەکان ڕادەکێشرێ 

KDC
KDC

FREE
VIEW