KDC

دژە سەرسەختەکەی ئەردۆغان پەیامێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە

سێدات پێکەر کە سەرۆکی یەکێ لە گرووپە مافیاییەکانی تورکیایە و، لە دوبەی پایتەختی ئیمارات نیشتەجێ بوو، ماوەیەکە لە ئەنجامی رێککەوتنی لەگەڵ کاربەستانی ئەو وڵاتە، تۆماری ڤیدیۆیی لەبارەی نهێنییەکانی دەوڵەت و گەندەڵییەکانی کاربەدەستانی ئاکپارتی بڵاوناکاتەوە، رایگەیاند، دەچێتە سووریا.

سێدات پێکەر لە تویتێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە، بە چاوێک تەماشای دەکرێ ئەو کارانەی بەتەنیا ئەنجامیداون ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە 20 ساڵدا پێی نەکراوە و نووسیویەتی، “دۆستانم خزمەتەکانم هێشتا تەواو نەبووە.”

پێکەر لە تویتەکەیدا وەک، “باڵیۆزی ئاشتی لە جیهاندا” خۆی دەناسێنێت و نووسیویەتی، “بۆ ئەوەی لە سیاسەتی دەرەوەدا رۆڵ بگێڕم، دەچمە سووریا. لەوێوە دەچمە قوبرسی رۆمی، یۆنان و ئەرمینیا.”

ئەحمەد داوائۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە رۆژی 7ـی ئەیلوولی 2021 لە شاری ئایدنی تورکیا رایگەیاند، ئەردۆغان بۆ ئەوەی سێدات پێکەر بێدەنگ بکات، ناچاربووە لەژێر ناوی باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی ئیمارات رێکبکەوێت.

سێدات پێکەر، لەو نۆ تۆمارە ڤیدیۆییەی لە ماوەی رابردوودا بڵاویکردوونەتەوە و رۆژەڤی تورکیا بەخۆیەوە خەریک کرد، کۆمەڵێک نهێنی هەستیاری لەبارەی پەیوەندی دەوڵەت و مافیا و تێوەگلانی کاربەدەستانی ئاکپارتی خستووەتەڕوو و چەندین نهێنیی هەستیاری لەبارەی سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆ درکاندووە

___

کەنەدا: ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئۆتاوا بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی کوشتنی ژینا ئەمینی دەکەن

nusar1

کەنەدا: لەناوەندی لەندەن ڕۆژی ئاڵا بەرزڕاگیرا

nusar1

یۆنان:بە چاودێری حکومەت کۆنگرەی ئابوری لەگەڵ ناوەندی کوردی و یۆنانی سازکرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW