KDC

تەندرووستی کۆڵبەرێکی کورد ناجێگیرە

تەندرووستی کۆڵبەرێکی خەڵکی روانسەر، کە هەفتەی رابردوو لە سنووری نەوسوود بەربوویەوە ناجێگیرە.

بەگوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، باری تەندرووستی کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی شوانکارەی سەر بە شاری روانسەر، بە ناوی حسێن سەلەکانی تەمەن 51 ساڵ، کە پێنج رۆژ پێشتر لە کاتی کۆڵبەری و، لە سنووری نەوسوود بەربوویەوە و سەری بە سەختی بریندار ببوو، ناجێگیرە. 

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سەلەکانی، رایگەیاند، حسێن سەلەکانی، رۆژێ دوای رووداوەکە، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمام رەزای کرماشان کراوە و، ئێستا باری تەندرووستی ناوبراو ناجێگیرە.

حسێن سەلەکانی رۆژی سێشەممە رێککەوتی 7ی سێپتەمبەری 2021، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لە هەڵدێرێکەوە بەر بووەتەوە.

شایانی باسە بە هۆی گەمارۆکانی سەر ئێران، باری ئابووری هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە و بە تایبەت کورد، خراپە و ناچار پەنا بۆ کاری کۆڵبەری دەبەن، تا لەو رێیەوە بژێوی ماڵ و منداڵیان دابین بکەن، بەڵام زۆرجار هێزەکانی ئێران دەستڕێژی گولەیان لێدەکەن و دەیانکوژن یا یابرینداریان دەکەن، یانیش بە هۆی کەوتنە خوارەوەیان لە شوێنە سەختەکانی سەر سنوور گیان لە دەست دەدەن.

___

ئەمەریکا ژمارەیەک کەناڵی عێراقی و ئێرانی دادەخات

KDC

ئەردۆغان بە نهێنی دانوستان لەگەڵ کورد دەکات

KDC

پەڕتووکی ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا

nusar1
KDC

FREE
VIEW