KDC

داعش بەسەر گوندێکدا دەدا و کوژراو هەیە

شەوی رابردوو ژماره‌یه‌ك‌ چه‌كداری تیرۆریستی داعش، هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی خه‌تابی ‌ناحییه‌ی قه‌راج، كوژراو و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ قه‌زای مه‌خموور راگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر گوندی خه‌تابی‌ ناحییه‌ی قه‌راج و، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ نێو گونده‌كه،‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ روویداوه‌ و، چه‌ند كاتژمێرێك پێكدادان بەردەوام بووە.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشدا، له هێرشه‌کەدا چوار كه‌سی گونده‌كه‌ به ‌ناوه‌كانی،
نه‌قیب خالید فه‌تحی، محه‌مه‌د فه‌تحی، عه‌بدولستار جاسم و شاكر مه‌حموود کوژراون.

وێڕای کوژران، ژماره‌یه‌ك كه‌سی نێو گونده‌كه‌ش بریندارن، بەڵام زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی داعش، تا ئێستا‌ نه‌زانراون، دوای رووداوه‌كه‌ش چه‌كدارانی داعش شوێنه‌كه‌یان به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی نادیار جێهشتووه‌

___

چەند وڵاتێک بە کڕینی نەوت و گازی ڕوسی بەڕۆبل ڕازیبوون

nusar1

ڕۆژێك بۆ ڕۆشنبیری و هونەرو زانست

nusar1

تەقینەوەیەک دیمەشق دەهەژێنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW