KDC

راپرسییەک پارتی یەکەم دەبێت و یەکێتی و گۆڕان دووەم

بۆردى توێژینه‌وه‌ى ستراتیژى پلاتفۆڕمى كوردستان، بۆ پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان، ئه‌نجامى راپرسییه‌كى بڵاوكرده‌وه،‌ كه‌ له‌ پێنج پارێزگاى كوردستان، هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، كه‌ركووك، هه‌ڵه‌بجه، کردوویانە و، تێیدا 4285 كه‌س به‌شدارى كردوه‌ و، وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى تایبه‌ت به ‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوویان داوه‌ته‌وه‌.

له ‌وه‌ڵامى پرسیارى به‌شدارى ده‌نگدان ده‌كه‌یت، به‌شداربوانى راپرسییه‌كه‌ به‌مجۆره‌ وەڵامیانداوه‌ته‌وه‌، له‌ پارێزگاى سلێمانی‌ لە سەدا 53,2 به ‌به‌ڵێ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌، 28,2% گوتوویانه‌ ده‌نگه‌كه‌م ده‌سووتێنم، 18,6% گوتوویانه‌ ده‌نگ ناده‌م.

له ‌هه‌ولێر 64,7% گوتوویانه‌ ده‌نگ ده‌ده‌م و له‌ 21,9% گوتویانه ‌ده‌نگ ناده‌م و، له‌ 13,4% به‌ نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.

له‌ پارێزگاى كه‌ركووك 55,6% به‌شداربوانى راپرسییه‌كه،‌ گوتوویانه‌ ئاماده‌ن ده‌نگ بده‌ن، 24,4% به ‌نه‌خێر وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه ‌و، 20% تا ئێستا بڕیاریان نه‌داوه‌ به‌شدارى ده‌كه‌ن، یا نا.

له ‌پارێزگاى دهۆك، 78,1% به‌شداربوانى راپرسییه‌كه‌، ئاماده‌یی خۆیان بۆ ده‌نگدان ده‌ربڕیوه‌، 11,2% گوتوویانه‌ به‌شدارى ده‌نگدان ناكه‌ن و، 10,7% به‌ نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.

له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، 53,8% ئاماده‌بوون به‌شدارى ده‌نگدان بكه‌ن، 26,5% به ‌نه‌خێر وه‌ڵامیانداوه‌ته‌وه ‌و، 19,7% به‌ نازانم وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.

هه‌ر به‌پێى نێوه‌ڕۆكى راپرسییه‌كه‌، 20,9% به‌شداربوان گوتوویانه‌ لایه‌نى حیزبى بۆ ده‌نگدان له ‌به‌رچاو ده‌گرن و، 50,2% به‌شداربوانیش گوتوویانه‌ لێهاتوویى كاندیده‌كه‌ مه‌رجى دانگدانه‌ لایان.

له ‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى له ‌هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ به‌ كێ ده‌ده‌یت؟ 23,64% گوتوویانه‌ ده‌نگ به‌ پارتى ده‌ده‌ن و، 15,22% گوتوویانه‌ ده‌نگ به ‌یه‌كێـتى و گۆڕان ده‌ده‌ن، 13,14% گوتوویانه‌ ده‌نگ به ‌نه‌وه‌ى نوێ ده‌ده‌ن، 3.04% گوتوویانه‌ ده‌نگ به‌ یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌ده‌ن، 2,9% گوتوویانه‌ ده‌نگ به‌ كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ده‌ده‌ن، هاوکات 17,94% گوتویانه‌ ده‌نگه‌كه‌یان ده‌سووتێنن و، 18,44% گوتوویانه‌ ده‌نگ ناده‌ن.

به‌پێى ده‌رئه‌نجامى ئه‌م راپرسییه‌، ئه‌وانه‌ى بایكۆتى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى ده‌نگه‌كانیان ده‌سووتێنن، به‌ ئه‌ندازه‌ى ئه‌و ده‌نگانه‌یه‌ كه‌ ده‌درێته‌ هه‌رسێ پارتەکەی‌ هه‌رێمی کوردستان.

___

چەند راهێنەرێکی بیلاڕووسیا لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ دوور دەخرێنەوە

KDC

خاوەن خەڵاتی ئاورۆرا، ناوەندێکی پێکەوەژیان لە ناحیەی سنوونێ درووست دەکات

KDC

سیستەمی سیاسی ئاقڵانی و کۆمەڵگای تەندروست

KDC
KDC

FREE
VIEW