KDC

نەتەوەتەکگرتووەکان یەک ملیار دۆلار ی بۆ کۆمەکی مرۆیی لە ئەفغانستان کۆکردەوە


سۆران حەسەن …
جنێف :- دوایی هۆشداری نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی کارەساتی مرۆی لە ئەفغانستان ڕۆژی دووشەممە ئەنتۆنی گۆترێد سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە کۆنفرانسی کۆمەک و هاریکاری نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریاندا کە یەک ملیار دۆلاری ئەمەریکی بۆ هاوکاری مرۆیی لە ئەفغانستان دابین بکەن
گۆترێس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزاری لە جنێڤ وتی «کۆنفرانسی کۆمەک بەخشین بە تەواوی پێشبینیەکانی هاوخەمی لەگەڵ گەلی ئەفغانستاندا بەدی کرد وبەشداری ئاستی باڵا پێشبینیەکانی تێپەڕاندووە و وڵاتان زیاتر لە 606 ملیۆن دۆلار پابەندی هاوکاری کۆمەکی مرۆی بوون»

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر ڕایگەیاندبوو ،کەبری هاوکارییە مرۆی پێویست لەئەفغانستان تا کۆتایی ئەمساڵ پێویستی بە زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ ئەوەی لە قەیرانی خۆراک و داڕمانی خزمەتگوزارییە گشتییەکان دووربکەونەوە
لە کۆتایی کۆنفراسەکەیدا گۆتریس ئاماژەیی بە پەیوەندیەکان کرد لەگەڵ بزوتنەوەی تالیبان ،تا بتوانرێت ئاسانکاری بۆ گواستنەوەو دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەفغانستان بکات

جێی ئاماژەیە کە پێش ئەوەی مانگی ڕابردوو بزوتنەوەی تالیبان کابول کۆنتڕۆل بکات زیاتر لە ١٨ ملیۆن کەس کە نزیکەیی نیوەی دانیشتوانی ئەفغانستانە پشتیان بەو هاوکاری وکۆمەکانەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەبەست کە بەهۆی ووشکەساڵی و کەمی خۆراک نەتەوەیەکگرتووەکان هاریکاری بۆ دابین بکات

___

نەرویج : شفا بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی ڕەوەندی کوردستانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە

nusar1

دانیمارک هاوشێوەی بەریتانیا لەسەر پرسی پەنابەران ڕێککەوتن دەکات

nusar1

چەکدارێک لەسەر دابەشکردنی تاڵانی زەیتوون دەکوژرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW