KDC

دایکم وەک کاریزمایەک

دایک ئەو مرۆڤەیە نە دوو بارە دەبێتەوە نە پێناسە دەکرێ و نەپاداشت دەددێتەوە
دایک جوانترین و شیرینترین ووشەیە بە مەزنترین و بەنرخترین کەسە لە گەردووندا،دایک میهرەبانترین مرۆڤە لەژیان کە بێ بەرامبەر و خۆشەویستی و سۆزمان پێدەبەخشێت دایک سومبولی ژیانە هێمایی خۆش وویستن و بەخشین و قوربانی ولانکەی ژیانە
دایک نیشتمانە چی کراوە و چی نەکراوە نابنە پاداشت
لەم ژیانە قورسەدا زۆر کەمە دایکێک بتوانێت هەم ئەرکی دایکایەتی و ئەرکی باوک ببینێت بەڵام دایکم بۆ من هەرد ئەرکەکەی هەبوو لەلایەک خەمخۆر لەلایەک ئەرکی باوکمی دەبینی پاش ئەوەی باوکم ڕۆشت دایکم هەموو ئەرکە قورسەکەی کەوتە سەرشان بەبێ گوێدانە قسەو قسەڵۆکی خەڵکی بەرداوام بوو لە ئەرکی باوکایەتی کردم لەکاتی ناخۆشی دا هیوایەک بوو بۆمن لەکاتی تەنگانەشدا پشت و پەنا بوو وەک باوکێک ٠
هەروەها هەندێک کەسەکانی دەوربەر دەیان وت قورسە بۆ ئافرەتێک بتوانێت هەردوو ئەرکەکە ببینێت بەڵام بێگوێدانە ئەو قسانە بەردوام بوو لە ئەرکی دایکێک لەماڵەوە و ئەرکی باوکێک بۆ پەیداکردنی پارویەک بۆ منالەکانی هەموو ئەرکە قورسەکانی ژیانی گرتە ئەستۆ تەنها بۆ ئەوەی منالەکانی بێبەش نەبن لە سۆزێک کە سۆزی باوکە هەردوو ئەرکەکەی جێ بە جێ دەکرد لە ژیانە بێرەحمەدا ٠
هەربۆیە دایکم هەموو کەس و هەموو شتێک بوو بۆمن لەم گەردونەدا تەنها ئەو پشت و پەنا بوون بۆمن جگە لەو هەموو کۆسپەی کەدەهاتنە بەردەمی لەژیان هەمیشە دەم بەخەندە و بەهیوایەکی گەش دەیروانیە ژیان هەمیشە لەهەوڵو ماندووبوون هەرگیز چۆکی دانەدەدا بەردوام بوو هەموو کات دەیان وت خۆزگەم بەخۆت کە دایکێکت هەیە هەم باوکە و هەم دایک هەربۆیە من هەمیشە شانازیم دەکرد بە دایکم کە بۆمن وەک شاخێک لەپشتم بۆ بۆ هەموو ئەو کۆسپانەی دەهاتنە ڕێم ٠
هەموو کات ئەوتەیەی کە وەک زێڕ وابوو دەیوت لەهەموو کاتێکی ژیان لە هەر کۆسپ و نەهامەتیەک تەنها پشت بەخۆت ببەستە ژیان رەحم بەکەس ناکات ئەگەر خۆت پشت بەخۆت نەبەستی بەراستی ئەو وتەیە ببوە قەڵایەک بۆمن لە هەر کۆسپێک یان نەهامەتیەک بهاتایە ڕێم ئەو قسەیەی دایکم بیر دەکەوتەوە دەبووە فریاد رەسێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کۆسپە و هیوایە بۆ پشت بەخۆ بەستم سەرکەوتن بەسەر کۆسپەکانی ژیان ٠
هەربۆیە دەڵێم ئەمەیە دایک ئەمەیە باوک بۆمن هەرگیز لەم ژیانەدا هەستم بە نەقسی باوک نەدەکرد هیچ کاتێک بێ هیوانەبووم لەوەی کەکەس نەتوانێت جێگەی باوک بگرێتەوە ئەوە تا هەم دایکم و بوو هەم باوک ئەوەیە کە دەڵێن دایک ئەو کەسەیە نە پێناسە دەکریت و نە دەتوانیت پاداشتی ماندوو بوون و هەموو ئەو زەحمەتانەی کە بینیویەتی بدرێتەوە هەر بۆیە کە دەڵێن ئەگەر دایکت لێت رازی نەبێت ئەوا خوداش لێت رازی نابێت ٠
بۆیە دەڵێم سوپاس دایکە بۆ ئەو هەموو سۆزەو خۆشەویستیەی کە بەمنت بەخشی سوپاس بۆئەو هەموو شتانەی کە لەپێناوی مندا بەخشیت و خۆت کردە قوربانیەک بۆژیان تا من لەم ژینەدا بەردەوام ببم هەربۆیە هەرگیز من ناتوانم تەنها تۆزێک لەو پاداشتەت بدەمەوە کە تۆ وەک زەریایەک سۆز و خۆشەویستیت بەمن داوە بۆئەوەی لە ژیانە دا لەسەر پێکانی خۆم بوەستم سوپاس بۆ هەموو شتێک خۆشم ئەوێیت
هەرگیز لە م گەردوونەدا کەسێکی وەک تۆ دووبارەنابنەوە تۆ گەوهەرێکی خودا بەمنی بەخشیوە
بۆکردەوەی خۆشەویستی و سۆز و بەخشندەیی هەرچیەک بکەین ناتوانی پاداشتی قوربانیدان و لێبووردەیی دایک بدەینەوە هەر بۆیە خۆمان بەقەرزداری دڵسۆزی وچاکەی دایک دەزانیین لەبەرامبەر ئەو ماندووبونەی کە بەرامبەر ئێمە کردوویەتی لەژیانماندا هەر بۆ دایک دڵدانەوەیە لە ماتەمیدا هیوایە لە بێ ئومێدیدا هێزە لەکاتی لاوازیدا
دایک یەکەمین مامۆستایە کەبە جوانترین شێوە ئامۆژگاریمان دەکا و خەمخۆری خەمەکانمانە و پاڵپشتە لە تەنگانە و دڵنەوایکەرمانە لەناخۆشیدا و کەسە لەبێکەسیدا٠

نوسینی :علی جمال

___

ئەگەرچی 100ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزان تێدەپەڕێت،و دەپرسین ئایا لۆزان باسی میللەتی کوردی کردووە؟

nusar1

سزاکان …چۆن ئێران و ڕووسیا خۆیان لە بایکۆتی ڕۆژئاوا لادەدەن

nusar1

ڕیفراندۆم شۆڕەشەکا دیموکراسی بوو

nusar1
KDC

FREE
VIEW