KDC

گەشتە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆ عێراق دەست پێدەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ھەفتەی دابێت، رووسیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق، دەست پێدەکاتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نووسیویەتی، وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن، لە دوا سەردانەکەی بۆ رووسیا، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە کردووە، کە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ عێراق دەست پێبکەنەوە.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشداوە، کە بەرپرسانی رووسیا، رەزامەندییان لەسەر داواکەی فوئاد حسێن نیشانداوە و، رایانگەیاندووە، لە 21ی ئەم مانگەوە، ھەفتانە دوو گەشتی ئاسمانی لە رووسیاوە بۆ عێراق ئەنجام دەدرێت.

___

شاژنی بەریتانیا 96هەمین ساڵ ڕۆژی لە دایکبوونی خۆی دەکاتەوە

nusar1

سەرەڕای رێگرییەکان ئێرانییەکان چوونە نێو عێراقەوە

KDC

مێتا هەڕەشەی داخستنی فەیسبووک و ئینستاگرام لە ئەوروپا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW