KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو دوو کوردە دەکات، کە بوونە پەرلەمانتاری نەرویج

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، لە پەیامێکیاندا پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی هەریەکە لە مانی حسێنی و سەحەر ئایداریان کردووە، بە بۆنەی دەرچوونیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج، ساڵی 2021 بۆ 2025، وەک ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی:

بە ناوی خۆمان و سەرجەم گەلی کوردستان، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەریەکە لە سەحەر ئایدار و مانی حسێنی دەکەین، کە توانیان وەک دوو گەنجی کورد لە هەڵبژرادنی پەرلەمانی وڵاتی نەرویج، ساڵی 2021 بۆ 2025 سەرکەوتن بە دەست بێنن و ببنە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

ئێمە وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، خۆشحاڵ بووین بەو ئەنجامەی بە دەستانهێنا و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین، کە توانیوتانە تێکەڵی پڕۆسە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە ببن، ئومێدەواریشین، ئەوەی لە تواناتاندا بێت، چ بۆ گەل و وڵاتی نەرویج، هاوکات بۆ گەلی کوردستانیش، ئەنجامی بدەن.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

14ی9ی2021

___

سوید:شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک دەکەن

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی دانیمارک ئاھەنگی نەورۆزیان پیرۆزکرد 

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە لە لایەن سەرۆکی شارەوانی تورکۆی وڵاتی فینلاند پێشوازی دەکرێن

KDC
KDC

FREE
VIEW