KDC

کاریکاتێریست و شێوەکار عەلی دەروێش لە چالاکی یەکی هونەری نوێ دا

ئاشتی گەرمیانی … هۆڵەندا
شێوەکاروکاریکاتێریستی کورد هونەرمەند عەلی دەروێش ، ناسراو بە( بەمۆ ) لە ٥ / ٦ / ٢٠٢١ لەگەلەری یەکەی خۆی لە پاریس پێشانگایەکی بۆ کارە هونەریەکانی کردەوە لەگەڵ دەستەیەکی تری هونەرمەندانی فەرەنسی ، لەو چالاکی یە هونەریەدا سەردانێکی زۆری دۆستانی هونەر سەردانی گەلەری کەی هونەرمەندیان کرد ، بەتایبەتی جێگەو کارەکانی هونەرمەند عەلی دەروێشیان بەسەر کردەوە ، هاوڕێ یەکی دێرین و هونەرمەندێکی سەردەمی زێڕینی هونەری و کەلتووری و ڕۆشنبیری لە شاری کەرکووك لە ساڵی ١٩٦٦ لە دایك بووە ، هەردەم ئامادەیی هەبووە لەنێو چالاکی هونەری و ڕٶشنبیری شاری کەرکووك وە سلێمانی و هەولێر ، وە ئەندامێکی کارا بووە لەنێو هونەرمەندان و سەندیکاکان و ڕێکخراوە هونەرییەکان و لەساڵی ٢٠١٥ وە لە پاریس لە فەرەنسا نیشتەجێ یە !
شێوەکاروکاریکاتیورستی کورد عەلی دەروێش

  • ١٩٨٥ و١٩٨٧ و ١٩٨٨ پێشانگای تایبەتی خۆی لەکەرکووك کردۆتەوە
    ١٩٨٧بەشداری پێشانگای هاوبەشی هونەرمەندانی کوردی کردوە لە شاری سلێمانی وهەولێر
    ١٩٩١پێشانگای تایبەتی خۆی کردۆتەوە لە شارەکانی دهۆك وزاخۆو ئامێدی و شەقڵاو هەولێر
    ١٩٩٤پێشانگای تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا کردۆتەوە. ١٩٩٦ پێشانگای تایبەتی کاریکاتێری لە شاری کەرکووك کردۆتەوە
    ١٩٩٨لەگەڵ هونەرمەند عەبدولڕەحمن جۆڵا لە شاری لە کەرکووك کردۆتەوە
    ١٩٩٩پێشانگای تایبەتی خۆی لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر کردۆتەوە
    ٢٠١١بەشداری پێشانگای هاوبەشی هونەرمەندانی کاریکاتیوری شاری سلێمانی لە پارێزگای سلێمانی کردووە
  • دوو ساڵ لە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی موسڵ
  • ئەندامی سەندیكای هونەرمەندانی عێراقە
  • ئەندامی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستانە
    • ئەندامی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستانە
      http://alidarwesh.webs.com/ ماڵپەڕی عەلی دەروێش

___

پەڕتووکی ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا

nusar1

مرۆڤە تەنیاکان زۆرن شەماڵ پەیکەر ساز لە ئەڵمانیاوە بەرەو چیاکانی قەمچووغە

KDC

چالاکیەک لە ھۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی

KDC
KDC

FREE
VIEW