KDC

بەریتانیا گەورەترین تاقیگایی ٥٠ جۆری شێرپەنجە پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی ئەنجام دەدات


سۆران حەسەن..


بەریتانیا گەورەترین تاقیگایی لێکۆڵینەوە بۆ ٥٠ جۆری شێرپەنجە پێشدەرکەوتنی نیشانەکانی بەئەنجام دەگەیەنێت
ئەمەو دەستەی تەندروستی بەریتانیا دەستی کردووە بە تاقیکردنەوە بۆ ٥٠جۆری شێرپەنجە کەپێشدەرکەوتنی نیشانەکانی لەڕێگایی خوێنەوە دەستنیشان بکات
ئاماندا پریچارد سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری تەندروستی بەریتانیا لە تویتەردا ڕایگەیاند ئەمڕۆ گەورەترین تاقیکردنەوە لە سەرخانەکانی ترشی ناوکی DNA (الحمض النووي DNA)دەتوانین ٥٠ جۆری شرێپەنجە دەستنیشان بکەین و ڕێگاچارەسەری پێویستیان لەبارەوەبدرێت پێش دەرکەوتنی هیچ نیشانەیەکی سەرەتایی لەبارەیانەوە “
ئەمەو لە درێژەی نوسینەکەی”بە دۆزینەوەی زووی شێرپەنجە باشترین شانس دەبێت بۆ چارەسەری و پێدانی باشترین هەلی ژیانە بە خەڵک”

تاقی کردنەوەکە لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی خوێنی گەلەرییە، کە پشکنینی دی ئێن ئەی دەکات لە خوێندا بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایا خانەکانی شێرپەنجە هەڵگرتووە،ئەمەش دەبێتە هۆی زوو دیاریکردنی نەخۆشیەکان
پیتەر ساسینی، پرۆفیسۆری چارەسەری شێرپەنجە لە زانکۆی کینگەر کۆلێجی لەندەن، وتی: تاقیکردنەوەکە گۆڕانکارییەکی دراماتیکی لە دۆزینەوەی زووی شێرپەنجەدا بەدیدەهێنێت، بەتایبەتی کە شێرپەنجەی سییەکان ،پرۆستات و مەمک کە لە پشتی مەرگی زیاتر لە 65٪ نەخۆشەکانن
“ئێمە دڵخۆشین کە پێشەنگی ئەو ڕووداوە گرنگە بین”

سەرچاوە: RT + ئاژانسەکان

___

تایفۆنی ڕووسی گەورەترین ژێر دەریایی

KDC

یونیسێف: مەترسی لەسەر تەندرووستی و گەشەی منداڵانی عێراق هەیە

KDC

بە ئازاری ئەم شوێنانەت بزانە تووشی جەڵتەی دڵ دەبیت

KDC
KDC

FREE
VIEW