KDC

کتێبی خانم دەستی پیاوەکەت بگرە


هەوارخان سەید مراد
کۆمەڵگای تەندروست لە خێزانی تەندروست پێک دێت، خێزان هەوێنی موحیبەتی و ئاسودەییە ، کە بریتیە لە چەمکی لێبوردەیی و لێکتێگەیشتن ،خێزان ووزە و هێزی هەنگاونانە بۆ قۆناغەکانی ژیان کردن هەستی بەرپرسیارەت بوونە ، ئەوە تەمەن نییە کە ئەتکات بە کەسێکی پێگەیشتوو، بەڵکوو بەرپرسیارەتییە. شەپۆڵی ژیان کە ڕووبەرووی گشت خانەوادەیەک دەبێتەوە پڕە لە هەورازی بەرز و نشێو ،بەربەستی پۆڵاین و نەرم ،تەوژمی توند و ئاسان ،ڕەنگە ئاراستەی هەندێ ماڵبات ئاسانتر و خۆش کەیف تر بێت ، گەر مەیلی خۆ بەڕوارد کردن لەنێو خانەوادەکان نەبێت ئەوا هەنگاوەکانن پتەو دەبێت و تێدەپەرن کاتە دژوارەکان ،هەموو خانەوادەیەک گەر متمانەیان بە خودی خۆیان و ئەوینەکەیان هەبێت دەتوانن بەرگەی تەوژمی ژیان لە نەهامەتی و کەم درامەتی و توندی ببنەوە و بەرەو ئەو مەمڵەکەتە هەنگاو بنێت کە ئاواتی بۆ دەخوازن ، ژیان کردن ئاسان نیە ،موحیبەتی و ئەوین هەموو رۆژێک نیە ،ناتوانین خۆشبەختی پاشەکەوت بکەین .چونکە خۆشبەختی وابەستەی بە تاکە شتێک نیە کە جێگیری بکەین ،رەنگە خۆشبەختی خانەوادەیەک لە کۆبوونەوەی سوبحانەی نانی بەیانی بێت ،رەنگە خانەوادەیەکی تر خۆشبەختی لە کڕینی شتگەڵی گرانبەها بێت ،،رەنگە خانەوادەیەکی تر پێشکەش کردنی یەک گوڵی سور جوانترین ساتگەڵی خۆشبەختی بێت ………..، هەریەکە بە ئاوازی خۆشی دڵی مانای خۆشبەختی دەدات ،کە دەڵێم ”خانم دەستی پیاوەکەت بگرە” بۆ ئەوەی جاڕ بدەم بە گوێی ئافرەتان دەستی پیاوەکانیان بەر نەدەن بەتایبەت دەستی ئەو پیاوەی کە بەهەموو بەهایەک باوکایەتی لێدێت بەلام لە دوو ڕووی رۆژگار و کەم سەنگی گیرفانی وادەکات بەدەم داوای هاوسەرەکەی کەمی بێنێت ، ئامار و ژمارەکان دەریدەخەن رۆژ بە رۆژ رێژەی هەڵوەشانەوەی خێزان ”تەڵاق” لە بڵندی دایە ، کە ئەمە مەترسیەکی گەورە بۆ کۆمەڵگایەک کە بیهەوێت خۆی دروست بکات و هەنگاو و بەرنامەی گەورەی هەبێت ، بەپێی تۆژینەوەیەکی زانستی کە ئەنجامم دا لەسەر دۆزینەوەی هۆکارەکانی جیابوونەوە لە سەر ئاستی هەر سێ پارێزگا ،دواتر چلۆن مامەڵە بکەین لەگەڵ ئەو هۆکارانەی وایی کردوە هاوسەران سۆزی ئەوینیان کاڵ بێتەوە و سۆزی ماددی و شتگەڵی لاوەکی کاریان تێبکات ؟

هۆکارەکان :
۱_ ئابوری : بێ کاری و کەم دەرامەتی هۆکاری سەرەکی بوون بە رێژەی ٪۳۷ کە بەخێوکاران بەهۆی نەبوونی دارایی و ماددی ناتوانن وەک پێویست ئەرکی بەرپرسیارەتیان ئەنجام بدەن بەرامبەر مناڵ و خێزان
۲_ نەگونجان : پێوەری سەرەکی هاوسەرگیری سەرکەوتوو بریتیە لە هاوگونجاو ، هاوبەشی ، هاوسەری ، هاورێیەتی ، هاو وویستی ، هاو نەفەس ، هاو روح ، ئەگەر هاتوو هەلبژاردن لەسەر پێوەری هاوجەستەی بوو ،ڕووکار پێش ئەمانە بێت بەدلنیایی نەگونجان دەبێت شکاندنی کلیل و قفلی موحیبەتی ، بە رێژەی ٪ ۳٥ ، ئەمەش پاڵی پێوە دەنێت بۆ ئەنجام دانی نا پاکی و خیانەت .
۳_ نا پاکی : بێ وەفایی و نا پاکی هۆکاری سێیەم بوو بە رێژەی ٪۲٥ لە دابڕاندنی خانەوادە ، کە وابەستەی هەیە بە خاڵی یەکەم بێ کاری و کات بەفیڕۆدان و دەست بەتاڵ بوون و خەریک بوون بە تۆرە کۆمەلایەتیەکان و بەکارهێنانیان بەشێوەی نەرێنی ، بەدوای
هەوای نەفس و ئارەزوو بێ باک بوون لە هاوسەر و منداڵ .
٤_ هەڵسوکەوتی خراپ : مەبەست لەمە پەروەردەیی و رەوشتی هەر یەک لەم دوو هاوسەرە بەرامبەر بە یەکتری و ماڵباتی یەکتر ، بە رێژەی ٪۳ بێ ڕێز و توندو تیژی بەرامبەر بە یەکتر هۆکاری چوارەمە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خێزان ، هەندێ جاریش بە پێچەوانەوە فزولی ماڵباتی پیاوەکە یان خانمەکە لەسەر ژیانی ئەو دوو هاوسەرە کە ئەمەش وادەکات جلەوی ژیانیان لە دەست خۆیان نەمێنێ و هەر رۆژ بە ئاوازی دۆستێک سەما بکەن .

بێگومان هۆکاری تریش هەن کە کاریگەری هەیە لەسەر خێزان…..!
ئامانجی من لە نووسینی ئەم توێژینەوەیە :
بریتیە لەوەی هاوسەران چلۆن مامەڵە بکەن لەگەڵ گرفت و کێشەکان ئاوا بە ئاسانی دەست بەرداری یەکتر نەبن ، وەک ئابوری : ئەگەر دەتهەوێت کەم درامەتی کار لە پەیوەندی خێزانیتان نەکات ،هەوڵ بدە خانمەکەت ئاشقی خۆتی بکەی، خانمەکان گەر ئاشق بن زۆر بە قوڵی ئاشق دەبن وەک شەپۆلێکی بێ کەنار دێن و دەچن . هەندێ جار سەختە لە هەستی خانمێک حاڵی بیت ، هەندێ جاریش تەنها سەیری نیگای چاوی بکەی هەست دەکەی لوتفی ئەوینی هەیە بۆت ،ئالۆزی مەکە گەر هەستێکت نیە نزیک مەبەوە قسەی بریق و باق مەکە ، خانمان هەوێنی ژیانن ، پرن لە رەنگی هەمە چەشن ئەم رەنگانە مەشێونن ‘ رەنگی دایک ، رەنگی خوان سازکردن ، رەنگی لیباس شوشتن ، رەنگی ماڵ پاککردن ، رەنگی کارو دەوام کردن ، رەنگی منداڵ پەروەردە کردن ، رەنگی نازکردنیان ، رەنگی ئەوین و ئەدایان ، رەنگی باوەش و ماچیان ، رەنگی جوانی و ئارایشتیان ، رەنگی وێنەو سێلفیەکانیان، رەنگی بازار و سەیرانیان ، رەنگی فرمێسک و قاقای پێکەنینیان’…!! دەستی توند بگرە گەر خۆشت دەوێت …!!

دایە گەورەم دەی ووت : خۆشیم زۆر لەم خانمە هات ،
دەستی لە ناو دەستی پیاوەکەی نابوو ، بە هەوای ئەوین خۆی ڵکاندبوو بە شانی هاوسەرەکەی دەی ووت : ماچێک ..!! گەر دەستی تۆم پێ دەسپێرێت
دەستەکانت ماچ دەکەم . ماچێک !! گەر چاوەکانت هەمیشە گەش بکات ، چاوەکانت ماچ دەکەم .
ماچێک !! گەر روحت ئاسودە دەکات
گیانت ماچ دەکەم ، ماچێک !!
گەر تیونیەتی لێوەکانت ناهێلێت
لێوت ماچ دەکەم . ماچێک !!
گەر بەدبەختیەکانی سەرت ناهێلێت
سەرت ماچ دەکەم . ماچێک !!
کە بۆنی خۆش بە گەردەنت بئاڵێنێت
گەردەنت ماچ دەکەم.
(کتێبی خانم دەستی پیاوەکەت بگرە)

___

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی سێ هاوڵاتی کورد بەهۆی بەشداریکردنیان لەئاهەنگی نەورۆز دەستگیردەکەن

nusar1

نەورویج: ئەو پەنابەرە کوردانە ی سوید وەردەگرێت ،کە مەترسی ڕادەستکردنەوەیان بۆ تورکیا هەیە

nusar1

بەئامادەبوونی ئەمەریکا کۆبونەوەی ڤینا لە بارەی بەرنامەی ناوکی ئێران دەستپێدەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW