KDC

خانمە چالاکوانێکی کورد لە گرتووخانەیەکی ئێران تەندرووستی ناجێگیرە

چالاکوانی ئیتنیکی و هەڵسووڕاوی بواری زمانی کوردی، کە لە گرتووخانەی ئێڤین راگیراوە، تووشی نەخۆشی بووە و بارودۆخی جەستەیی ناجێگیرە و، بەرپرسانی گرتووخانەکەش گوێ بە داخوازییەکانی نادەن.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، موژگان کاوسی، چالاکوانی ئیتنیکی و زمانی کوردی، کە ئیستا لە گرتووخانە ماوەی سزای بەندکرانی بەسەردەبا، بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی خاوبوونەوە لێدانی دڵ و نزمبوونەوەی پەستانی خوێن، ماوەی چەندین مانگە داوای لە پزیشکی داد کردووە، کە بەدواداچوون بۆ داواکارییەکەی بکا، بەو پێیەی ناوبراو بە هۆی ناجێگیربوونی باری تەندرووستییەوە ناتوانێ ماوەی بەندکرانەکەی لە گرتووخانە بێت.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە موژگان کاوسی، بارودۆخی جەستەیی ناوبراو لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ناجێگیر بووە و، بەرپرسان بە هیچ شێوەیەک رێیان پێنەداوە، کە پزیشک ببینێ، هەر ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانی بنەماڵەکەی.

ئەم خانمە چالاکوانە کوردە، رۆژی چوارشەممە 21ی جولای 2021، بە هۆی تووشوون بە پەتای کۆرۆنا، دوای نزیکەی 13 مانگ بەندکران، لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران، مافی ئازادکردنی پێدرا.

موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی کەلاردەشت، رۆژی دووشەممە 18ی نۆڤەمبەری 2019 ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شاری نەوشەهری سەر بە پارێزگای مازەندەران دەستگیرکرا و، پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی 100 میلیۆن تمەن، ئازاد کرابوو.

موژگان کاوسی رۆژی دووشەممە 19ی مەی 2020، دەستگیرکرا و، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی، رەوانەی گرتووخانەی شاری نۆشەهر کرا و، دواتر بۆ گرتووخانەی ئێڤینی تاران گوازراوەتەوە.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە بزوتنەوەی تاڵیبان دەکات مافە بنەڕەتییەکانی ئافرەتان بپارێزرێت

nusar1

بەریتانیا: ناوەندی هۆڵ کۆنفرانسی سازکرد

nusar1

سویسرا: ناوەندی بازل کۆنفرانسی خۆی سازکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW