KDC

سوودەکانی پرتەقاڵ

پرتەقاڵ و شەربەتەکەی سوودی ئێجگار زۆر و نایابیان هەیە، کە مرۆڤ لە زۆر نەخۆشییەکان دەپارێزن.

هەندێک لە سوودەکانیان
١- نەخۆشی دڵ: خواردنی ڤیتامین C و فلاڤۆنۆیدەکان، دەتوانێت مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ کەم بکاتەوە.
٢- ڕەقبوونی خوێنبەرەکان: پرتەقال سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین C بۆیە خواردنی بەردەوامی پرتقال و وەرگرتنی ڤیتامین C دەبێتە هۆی دواکەوتنی رەقبوونی خوێن بەرەکان. ٣- پاراستن لە شێرپەنجە: بە هۆی هەبوونی مادەى لیمۆنەید، پرتقال یارمەتی دەرە لە دوورکەوتنەوە لە شیرپەنجەکانی دەم و پێست و سیەکان و مەمک و گەدەو قۆلۆن. ٤- بەرزبوونەوەى پەستانی خوێن: هەندێ لە لێکۆلینەوەکان دەریانخستوە کە مادەی هیسپریدین کە لە پرتەقالدا هەیە توانای کەم کردنەوەى پەستانی خوێنی هەیە. ٥- کۆلیسترۆڵ: مادەی سینفرید کە لە ژێرەوەى پەلکی پرتەقال یارمەتیدەرە بۆکەم کردنەوەى دروست کردنی کۆلیسترۆل لە لایەن جگەر. هەروەها دژە ئۆکسینەکانی ناو پرتەقال یارمەتی دەرن بۆ پاراستنی کۆلیسترۆڵی لەش لە ئۆکساندن وپاراستنی خانەکانی لەش لە تێک چوون. ٦- بەردی گورچیلە: خواردنی شەربەتی پرتەقال ڕۆژانە دەبێتە هۆی رێگرى کردن لە دروست بوونی بەردی گورچیلە و کۆبونەوەى ئۆگزالاتی کالسیۆم. ٧- سک تووندبوون (قەبزی): پرتەقال وادەکات شلەی زیاتر دەر بدرێ لە کۆئەندامی هەرس و وە رێژەی شلە زیاد بێت کە یارمەتی دەرە بۆ نەهێشتنی قەبزی. ٨- تۆوى (سپێرم) چاک دەکاتەوە: خواردنی پرتەقال بە شێوەیەکی رێک و بەردەوام توانای هیشتنەوەى سپیرمی پیاوى هەیە بە تەندروستی. هەروەها خواردنی ڤیتامین C سپیرمەکان دەپارێزێت لە ئۆکسان و تیک چوون کە لە وانەیە ببێتە هۆی لە دایک بوونی منداڵی شێواو و ناتەواو. ٩- سیستەمی بەرگری لەش: پرتەقال توانای زیاد کردنی بەرگری لەشی هەیە بەهۆی ڤیتامین C و یارمەتی خرۆکە سپیەکان دەدات بۆ نەهێشتنی هەوکردن. ١٠- مانەوە بە گەنجی: بەهۆی بوونی مادەی دژە ئۆکسێن، پرتەقال دەبێتە هۆی پاراستنی پێست لە هەندێ مادەى زیان بەخش کە دەبنە هۆی پیربوونی خانەکان. ١١- برینی گەدە (قرحەى معدە): خواردنی ئەو مادانەى کە ڤیتامین C تێدایە یارمەتی دەرن بۆ دوورکەوتنەوە لە توشبون بە نەخۆشی برینی گەدە و کەم کردنەوەى مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شیرپەنجەی گەدە. ١٢- نەخۆشی ڤایرۆسی: بەهۆی هەبوونی مادەی پۆلی فینۆلی، خواردنی پرتەقال یارمەتی دەرە بۆ یاراستنی لەش لە دژی هەوکردنی ڤایرۆسی.

___

جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرهەڵدەدات و منداڵان تووش دەبن

KDC

کلاسیکۆی جیهان

KDC

شێوەی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا ئۆمیکرۆن

KDC
KDC

FREE
VIEW