KDC

مەترسیدارترین وڵاتەکانى جیهان

بەپێی ماڵپەڕى Grunge، ژمارەیەک وڵات هەن لەسەر ئاستى جیهاندا، کە زۆر مەترسیدارن و نابێت گەشتیان بۆ بکرێت.

ئەمانەى خوارەوەش بریتین لە مەترسیدارترین ئەو وڵاتانە:

1- ئەفغانستان: یەکێکە لە خراپترین وڵاتەکان بۆ گەشتکردن، بە هۆى ناسەقامگیرى نێوخۆیی، بەرەکانى چەکداری، تاوانکارى، تیرۆر، رفاندن و COVID-19
2- کۆمارى ئەفریقاى نێوەڕاست: یەکێکە لە وڵاتە مەترسیدارەکان بە هۆى توندوتیژى سەربازى، رفاندن و تاوانەوە.
3- عێراق: یەکێکە لەو وڵاتانەى تاوان و توندوتیژى تێیدا روو لە هەڵکشانە، لەگەڵ پەلامارى تیرۆریستى لە لایەن گرووپە توندڕەوەکانەوە.
4- لیبیا: شەڕ و توندوتیژى بە زۆرى روودەدەن لەم وڵاتەدا، بە تایبەتیش پەلامارى تیرۆریستى، رفاندن و تاوان. ئەمە سەرەڕای بڵاوبوونەوەى چەندین نەخۆشى جیاواز.
5- مالى: یەکێکە لەو وڵاتانەى کە توندوتیژى و تاوان، تیرۆر و رفاندن تێیدا زۆرە.
6- سۆماڵ: گرووپە ئیسلامییەکان و چەند گرووپیکى دیکەیش، کە هەندێکیان سەربە قاعیدەن، یا حەرەکەی شەباب، ئەم وڵاتەیان کردووە بە شوێنێکى مەترسیدار.
7- سودانى باشوور: بە هۆى توندوتیژى و ناسەقامگیرییەوە، بە تایبەتیش پەلامارى تیرۆریستى، کوشتن، رفاندن، دزى و دەستدرێژی سێکسییەوە، ئەم وڵاتە بووە بە شوێنێکى ترسناک.
8- سووریا: لە ئێستادا بووەتە ناوچەى شەڕ و مۆڵگەى چەندین گرووپى تیرۆریستى وەکو داعش، سەدان هەزار کەس لەم وڵاتەدا کوژراون.
9- یەمەن: بە هۆى تیرۆر، بڵاوبونەوەى نەخۆشى، شەڕى نێوخۆ، رفاندن و نەبوونى پێداویستییە سەرەکییەکان، بە یەکێ لە وڵاتە مەترسیدارەکان دادەنرێت.
10- ئۆکرانیا: بە هۆى ئوتۆمۆبێلى بۆمبڕێژکراو، رفاندن، کوشتنى سیاسی، تاوان و دزییەوە، بووە بە یەکێ لە وڵاتە مەترسیدارەکان.

___

ئەنجوومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی لەبارەی پێشهاتەکانی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

nusar1

یاداشتنامەی لێکگەیشتن لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و نووسینگەی دیاسپۆڕا لە بارەگای بارزانی واژۆکرا.

nusar1

سی و یەکەمین لووتکەی ناتۆ لە برۆکسل دەستی بە کارەکانی کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW