KDC

سوودەکانی گوێز

لەتوێژینەوەیەکی نوێدا، دەرکەوتووە کە رۆژانە خواردنی 8 گوێز، دەبێتە ھۆی بەرگریکردن لە گرژبوونی دەمارەکانی لەشی مرۆڤ.

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی (Clinico Barcalona) لە وڵاتی ئیسپانیا، خواردنی گوێز سوودێکی زۆری بۆ تەندرووستی مرۆڤ هەیە، بە شێوەیەکی گشتی سووڕی خوێن چالاک دەکا و، دەبێتە ھۆی رێکخستنی بۆری خوێنبەرەکانی دڵ.

بەپێی چەند توێژینەوەیەکی دیکە لە وڵاتی ئەمەریکا، کە زانکۆی (Scranton Pennsylvania) ئەنجامی داوە، گوێز دوو ھێندەی فستق و بادام (antioxidant) تێدایە، کە بەشێوەیەکی تەندرووست رێگری لە و ڤایرۆسانە دەکا، کە رووبەڕووی مرۆڤەکان دەبێتەوە و، دەبێتە ھۆی رێگەگرتن لە شیرپەنچەی سینگ و ریخۆڵە.

ھەر لەھەمان توێژینەوەدا ھاتووە، کە گوێز چەندین کانزا و ڤیتامینی بە نرخی تێدایە، وەک (فسفۆر ، مەگنسیۆم، زینک، ئاسن، کالسیۆم، فیتامین B1، فیتامین E، ئۆمیگا 3، فۆلیۆم)، توێژینەوەکەی زانکۆی (Scranton la Pennsylvania) زیاتر لە بارەی گوێزەوە دەنووسێت و باس لەوە دەکا، کە رۆژانە نابێت زیاتر لە 30 گرام گوێز بخورێت، رێنمایی خانمانیش دەکا، کە لە جیاتی بە کارھێنانی زەیتی زەیتون بۆ سەر سفرە و خوانەکانیان، با زەیتی گوێز بە کاربێنن، چونکە دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی رێژەی چەوری لە خوێندا.

گرینگترین تایبەتمەندییەکانی گوێز بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان

-بۆ چارەسەری نەخۆشی باکردنی گەدە و لە نێوبردنی کرمی گەدە

-بۆ لە نێوبردنی ماندوویی، ٥٠ گرام گەڵای گوێز لە لیترێک ئاودا بوکڵێنن و، لە کاتی حەمامکردندا لەو ئاوە کەڵک وەربگرن

-ئەو کەسانەی نەخۆشی کەم خوێنییان ھەیە، پێستی سەوزی گوێز لەگەڵ ئاودا بوکڵێنن و، پاش خواردنی چێشت رۆژانە پەرداخێک بخۆن

-کاتی سک ئێشە، گوێز بخۆن

-مرەبای گوێز لەگەڵ ھەنگوین، بۆ ئەو کەسانە کە کێشی لەشیان ناسرووشتیە، بۆ بەھێزکردنی لەش و ماسولکەکانیان بیخۆن

-خواردنی گوێز لەگەڵ مۆز و ھەنجیر، کاریگەرە لەسەر بەرَزبوونی مێشک

زیانەکانی گوێز

کەسانی قەڵەو نابێ بیخۆن، چونکە رێژەی مادەی چەوری تێیدا زۆرە، رۆژانە تەنیا ٥ گوێز بخۆن، چونکە خواردنی زۆری گوێز، کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندرووستی مرۆڤ هەیە.

___

نانی بەیانی بۆ تووشبوانی نەخۆشی شەکرە چۆنە… یان چی باشە؟

KDC

چۆن دەزانی تووشی شەکرە بوویت؟

KDC

لە کاتی تەڕبوونی مۆبایلەکانتان بۆ وشککردنەوەی ئەم هەڵە باوە مەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW