KDC

ئەمەریکا سزای پێنج لە هاوکارانی قاعیدە لە تورکیا دەدات


سۆران حەسەن …
ڕۆژی پێنج شەممە ئیدارەی جۆن بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا سزا بەسەر پێنج کەسدا کەلەتورکیا کاربۆ قاعیدە دەکەن
ئەم گروپە پێنج کەسییە کە خزمەتی گەیاندن وئاسانکاری دارایی و گەشتیان بۆ ڕکخراوی تیرۆرستی قاعیدە کردووە
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا یەکێک لە سزادراوەکان (مەجدی سالم) ە هاوکاری سەرەکی زجیرەیەک چالاکی ئاسانکاریە بۆ ڕێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە لە تورکیا
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەت ناوبراو (مەجدی سالم ) ئەمیری پێشووی جیهادی ئیسلامیە لە میسر بووە،و پارێزرە لە ئێستا دا نیشتەجێی تورکیایە ڕۆڵێکی دیاری لە چالاکییە داراییەکانی ڕکخراوی تیرۆرستی قاعیدە دا هەیە .
هەروەها یەکێک تر لە سزادراوەکان محەمەد نەسرەدین ئەلغەزالی، هاوڵاتییەکی میسری و یاریدەدەری دارایی سەر بە تیرۆرستی قاعیدەیە و لە تورکیا نیشتەجێیە، کە کاری گواستنەوەبۆ پشتگیریکردنی ئەو گروپە تیرۆرستیە دەکات

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خەزێنەی غەزەلانی کار بۆ ئاسانکاری و گواستنەوەی پارە بەناوی قاعیدەوە، لەوانە دابینکردنی پارە بۆ کەسوکاری ئەندامانی زیندانیکراوی قاعیدە
هەروەها سزاکان سێ هاوڵاتی تورکیاش دەگرێتەوە بەناوەکان (نورەدین موسلحان ،سیبرایل گۆزل و سۆنەر گورلین )
کە ئەمانە لە پەیوەندابوون لەگەڵ سەرکردایەتی باڵای قاعیدە لە سوریا هاوکات بەشداری و ڕۆڵیان هەبووە لە ئاسنکاری گەشت بۆ ناو تورکیا ،ئەمانە هاوکاری سەرەکین ئەم ڕێکخراوە ن و ئاسانکاری گەشتیان بۆ ئەندامانی قاعیدە لە تورکیا کردووە

سەرچاوە:-
CNN

___

جێگری فدراسیۆنی کەنەدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران دیداری سازکرد

nusar1

ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی شانازی دەکات خۆبەخشانە پەیوەندی بە فەرمانگەی فریاگوزاری ئاگرکوژێنەوە کردووە

nusar1

تایوان داوا لەچین دەکات ،کە سەرکێشییە سەربازیەکانی بەرامبەری ڕابگرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW