KDC

تاڵیبان ناوی وەزارەتی کاروباری ئافرەتان دەگۆڕێت

میدیاكانی‌ ئه‌فغانستان بڵاویانكردووەتەوە، کە‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان‌ ‌پاش گه‌ڕانه‌وەیان بۆ‌ ده‌سته‌ڵات، ناوێكی‌ نوێ‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ ئافرەتان دەنێن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ ئاژانسی‌ Khaama Pressی‌ ئه‌فغانی‌ رایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان ناوی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ ئافرەتانی‌ گۆڕی و، له‌مه‌ودوا وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌بێته‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌عوه‌ و ئیرشاد و فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه.

هاوكات ئاژانسه‌كه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر وێنه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا ده‌ریده‌خات، چه‌كدارانی‌ تاڵیبان تابلۆی‌ ناوه‌ نوێكه‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه‌ هه‌ڵده‌واسن.

___

شاندی ڕەوەندی کوردستانی لە هۆڵەندا سەردانی مامۆستا لەتیف عومەر دەکەن

nusar1

وەزارەتی کارەبا ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە

KDC

کازمی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لایەنە سیاسییەکان کۆ دەکاتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW