KDC

سوودەکانی نەعنا

نەعنا یەکێکە لەو سەوزانەی سوودێکی زۆری هەیە و، دەکرێت رۆژانە لەگەڵ هەموو ژەمێکدا بیخۆیت، بە تایبەت لە ژەمە قورسەکان، چونکە یارمەتیدەرێکی باشی گەدەیە و سوودی زۆری تەندرووستی هەیە.

نەعنا بۆ هەرسکردن زۆر گرینگە، گەڵاکانی دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسان، کە بۆ هەرسکردن پێویستن، لە هەمانکاتدا بۆنی نەعنا، دەتوانێت لیکی دەم زۆر بکات، کە بۆ هەرسی خۆراک پێویستە، بۆنی سرووشتی و نوێی نەعنا، چارەسەرێکی خێرایە بۆ سەر ئێشە و لابردنی هێڵنجدان، هێورکەرەوەیەکی سرووشتی بەهێزە، تەنیا بە مەساجی ناوچاوان بە زەیتی نەعنا سەرئێشە کەم دەبێتەوە.

بۆنی بەهێزی نەعنا، لووت و قورگ و سییەکان پاک دەکاتەوە، بۆ کۆکەش بەسوودە، نەعنا دەوڵەمەندە بە ئەنتی بەکتریا و دژە هەوکردنەکان، کە ئازاری سییەکان کەمدەکاتەوە، بۆنی نەعنا ترس و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کەم دەکاتەوە، هێورکەرەوەیە، بۆنەکەی بڕێکی کەم سێروتۆنین لە مێشکدا درووست دەکات، دەتوانیت هەندێکجار بە نەعنا گەرماو بکەن.

نەعنا دەتوانێت بۆ پاککردنەوەی زیپکە، لابردنی خورووی پێست بەکاربێت، لە هەمانکاتدا بۆ چارەسەری جێگەی گەزینی مێرووەکان، مێشولە، زەردەواڵە، هەنگ، مێروولە بەسوودە، گەڵای نەعنا دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان، کە پێست دەدرەوشێنێتەوە، دژە هەوکردن و دژە بەکتریایە و پێست پاک دەکاتەوە، لەگەڵ ژەمەخواردنەکانتان دەکرێت نەعنا بخۆن، چونکە خێراتر کێشتان دادەبەزێنێت، نەعنا چەوری دەسووتێنێت و دەیکات بە وزە.

نەعنا سییەکان پاکدەکاتەوە، خواردنی بەردەوامی بۆ رەبۆ زۆرباشە، ترشەڵۆکی رۆزمارینیکی تێدایە، کە دژەئۆکسانێکی بەهێزە، هاوکات رێگە لە گەشەکردنی بەکتریا خراپەکانی نێودەم دەگرێت، بۆنی ناخۆشی نێودەم ناهێڵێت، توێژینەوەکان دەریدەخەن، نەعنا دەتوانیت رێگە لە هەندێک جۆری شێرپەنجە بگرێت.

___

سووریا: کورد بۆی هەیە بە زمانی خۆی بخوێنێت

KDC

تەندرووستى جیهانى هۆشدارى دەرکەوتنى نەوەى بەهێزترى کۆرۆنا دەدا

KDC

سوید: پێشنیاری وەرگرتنی ژەمی چوارەمی ڤاکسین بۆ ئەم کەسانە دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW