ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند
نوێنەرایەتی ئەوروپای پارتی ئازادیی کوردستان بە یادی ٣٠ ساڵ تێپەڕ بوون بەسەر تیرۆرو شەهیدکەرانی ڕێبەری مەزنی کورد شەهید (سەعیدی یەزدان پەنا ) دامەزرێنەری پارتی ئازادیی کوردستان ، ئەمڕۆ ٢٨ ی خەرمانان کە دەکاتە ١٩ سێپتێمبەری ٢٠٢١ وێبینارو کۆڕو کۆبونەوەیەکی ئامادە کرد بە ئامادە بوونی جەنرال ( حوسێن یەزدان پەنا ) و بەڕێز کاك ئەفشار ئەقدەسی نوێنەری نوێنەراتی ئەوروپای پاك و کۆمەڵێك لە فەرماندە سەربازی و پێشمەرگەکان لە سەنگەری پێشمەرگایەتی یەوە وە بەئامادە بوونی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە لەگەڵ نوسەرو ڕۆشنبیران و تیپی میوزیکی پێشمەرگەکان ، کە تێیدا بەڕێز سەرکردە جەنراڵ ( حوسێن یەزدان پەنا ) ووتارێکی پێشکەش کرد لە تێدا باسی لە نەبەردی و خۆڕاگری و ئازایەتی ئەو شەهیدە سەرکردەیەو شەهیدانی کوردو کوردستان کرد وە باسی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان کە بۆ یەکەم جار لەلایەن پارتی ئازادیی کوردستانەوە هەڵکرا ، وە لەو پێناوەدا چەندین قوربانی داوە وە بەردەوامن لە پارێزگاری لە خاکی کوردستان ، هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پارتی ئازادیی کوردستان لە شەڕی دژبە تیرۆر وە شەڕی پردێ دا نەبەردی تێدا نواند وە هەردەم پێشمەرگەکانی پارێزگاری لە کوردستان دەکەن ، لەم یادە پیرۆزەدا چەندین ووتار بەو بۆنەیەوە خوێندرایەوە وەکو نوێنەرایەتی پارتی پاك و بەڕێز فەزیلە شۆرش بەناوی ئەنجومەنی ئەوروپای ئافرەتانی کوردستان و دوو فەرماندەی مەیدانی پارتی ئازادی کوردستان و بەڕێز نوسەرو شاعیر لەتیف عومەر کە بە کۆپلەیەکی شێعری پێشمەرگە بەشداری کرد کە تێیدا دەڵێ :
پێشمەرگە
هۆ پێشمەرگە نەمرەکەم
تۆ شەهیدی ڕێی خەباتمی
لەناو باخی پارتیەکەما
تۆ نەمروودی
تۆ شەهیدی ووڵاتمی
تۆ ئەو گیانە نەبەزیوەی
هەردەم بڵند دەر ئەکەوی
تۆ سەربەرزی
خاك و خۆڵی کوردستانی
ئەو بەشداری کردنە ڕێز گرتنە لە خوێنی پاکی شەهیدانی کوردستان لە پێناوی ئازادیی و سەربەخۆیی دا ، وە بەردەوام بوون لە سەر ڕێبازی نەتەوایەتی و قوتابخانەی کوردایەتی و گیان فیدایی پێشمەرگە نەبەردەکان لەهەموو کات و ساتەکاندا ، پاراستنی قودسیەتی ئەو شەهیدو سەرکردانە وە خاکی ووڵات دروشمی ئەو هەنگاوانەیە کە جەنراڵەکان وە پێشمەرگە قارەمانەکان هەڵیان گرتوە بۆ داهاتووی ئازادی و سەربەخۆی خاکی کوردستان .. کۆڕو کۆبونەوەی ئەمڕۆ نمونەیەکی تری بەردەوامی کۆبونەوەی یەکدەستەیی یە بۆ بەدی هێنانی ئاواتەکانمان ، نوێنەرایەتی پاك لەئەوروپا هەردەم لەهەموو یادو بۆنە نەتەوایەتی و پیرۆزیەکانی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگ و بەرجەستەیی هەبوە بۆ بەشداری کردنی ڕەوەندی کورد وە توێژی نوسەران وشاعیران و ڕۆشنبیران وە هەردەم کەلتووری کوردستانی ناساندووە بە ئەوروپا و تێکەڵ بوون لەگەڵ خەم و تەنگەیەکانی میللەتی کوردا ، هەر بۆیە یاد کردنەوەی ڕۆژی شەهیدانی دووپات کردنەوەیەك بوو لە کوردایەتی وە ووڵات پارێزی و خەباتێکی بێ ووچان بۆ ئازادی و سەربەخۆی کوردستان لەو ووێبینارەدا .