KDC

بەکارھێنانی منداڵان بۆ بانگەشەو پرۆپاگەندەی سیاسی


بەکارھێنانی منداڵان بۆ بانگەشەو پرۆپاگەندەی سیاسی قەدەغەییە وپێچەوانەی مافی منداڵانە
بە لەبەر چاو گرتنی ئەزموونی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوو، تێبینی ئەوە دەکرێت لە زۆربەی ھەڵبژاردنەکان منداڵانێکی زۆر لە سەرجەم لایەن و قەوارە سیاسییەکان بۆ مەبەستی بانگەشەو پڕوپاگەندەی سیاسی بەکار دەھێنرێن ئەوەش بۆخۆی وەک توندوتیژی ئاشکرا دەرھەق بە مناڵان دێتە ھەژماردن، ھاوکات پیشێلێکردنێکی تەواوی مافەکانی مندالانە، بەرای ئێمەش ئەوە ھیچ جیاوازی نییە لەگەڵ ئەوەی کە کار بەمندالان بکرێت یان سوالیان پێبکرێت یان بۆ کاری سیاسی بەکاربھینرێن
بە داخەوە مندالان زۆربەی جار لە بانگەشەی ھەڵبژادنەکاندا سواری ئوتومبێلێک دەکرێن و بە شەقامەکان ئەسوڕدرێنەوە، ئەوەش ئازاردانی جەستەیانە وپیچەوانەی مافەکانی منداڵ وپێشێل کردنی مافەکانیانە و ھەرلایەنێک دەست بۆ ئەو کارە ببات لەلایەن کۆمسیۆنی ھەلبژاردنەکان پێویستە سزا بدرێت.
پێویستە لایەنە سیاسییەکان منداڵان ونەوجەوانانی خوار تەمەنی (١٦ ) ساڵی لەو جۆرە بانگەشەوپروپاگەندەسیاسییانەبەکارنەھێنن.
ئێمە وەکو ( رێکخراوی ھاورێیەتی مندالانی کورد –ئەمریکی ) رایدەگەینین و داوا لە کۆمیسۆنی ھەلبژاردنەکانی عیراق دەکەین بەشێوەی فەرمی قەوارە سیاسییەکان ئاگادار بکاتەوە لە قەدەغەی بەکارھێنانی منداڵان بۆ بانگەشەی ھەلبژاردن، چونکە لەخوار تەمەنی یاسای دان و نابێت منداڵان بۆ پروپاگەندەی سیاسی بەکار بھێنرێن. ھەروەھا داوا لە دایک و باوکانیش دەکەین رۆلی خۆیان بگیڕن تا منداڵان نەخرێنە نێو چوارچێوەی بانگەشەی ھەلبژاردنەوە .

___

پرۆفایلی تێری هێنری

nusar1

شاخەوانێکی کورد دەیەوێت ئاڵای کوردستان بباتە لوتکەی چیای ئێڤرێست

KDC

ڕۆناڵدۆ دەرگای جێهێشتنی مانچستەر یونایتید دەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW