KDC

دوای سێ ساڵ بودجەی عێراق زیادەی دارایی داهاتی دەبێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2019وە، عێراق زیادەی دارایی لە داهاتیدا دەبێت و هیچ کورتهێنان لە بودجەیدا نییە و، مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانیش بە مسۆگەری و بێ دواکەوتن و لێبڕێن دابەشدەکرێت.

ناجی سەعدی، لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند، هیچ کێشەیەکی کورتهێنان لە بودجەی عێراق نەماوە و، مووچەی فەرمانبەران هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە، ئەو زیادەیەی کە لە بودجەدا هەیە دەتوانرێت لە ترفیع و علاوە سوودی لێ وەربگیرێت و، دووبارە فەرمانبەرانی عێراق مووچەکانیان بەرەو زیادبوون بڕواتەوە، سەرجەم فەرمانبەری وەزارەتەکان بەپێی پلەی کارکردنیان مووچەکانیان بۆ زیاد بکرێت.

دەربارەی بەرزەمووچە، یاخود ترفیع، سەعدی ئاماژەی بەوەکرد، چەندین ساڵە ترفیع و عەلاوەی فەرمانبەران وەستاوە، لە ئێستادا نیەتێک هەیە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوە، چەند وەزارەت ئامادەی خۆیان دەربڕیوەم وەک وەزارەتی پەروەردە، دواتر دەست دەکرێت بە سەرجەم وەزارەتەکانی دیکە و بەرزە مووچە بۆ سەرجەم فەرمانبەران دەکرێت.

___

به‌رمیلێك نه‌وت 75 دۆلاری تێپه‌ڕاند

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :- 30 ملیۆن نەخۆشی شەکرە لە جیهان کەمی چارەسەری ئەنسۆلینیان هەیە

KDC

نەوت 79 دۆلاری تێپەڕاند

KDC
KDC

FREE
VIEW