KDC

ریزبەندی ئازادی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بڵاو دەکرێتەوە

رێکخراوی فریدم هاوس، ریزبەندی وڵاتانی جیهانی لە رووی ئازادی ئینتەرنێتەوە بڵاوکردەوە و بە گوێرەی ریزبەندەکە ئایسلەندا لە پلەی یەکەم و چینیش لە کۆتا پلەدایە و عێراقیش دۆخێکی مامناوەندی هەیە.

ریزبەندەکەی فریدم هاوس بۆ 70 وڵات کراوە و هەر وڵاتە و بەپێی پێوەرەکانی ئازادی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بە سەر سێ بەشی ئازاد، نیمچە ئازاد و نائازاد پۆلێن کراون و ئەو وڵاتانەی لە نێوان 70 بۆ 100 خاڵیان هەیە لە وڵاتە ئازادەکانن و ئەوانەشی لە نێوان 40 بۆ 70 خاڵیان هەیە نیمچە ئازادن و کەمتر لەوەش بە نائزاد و داخراو پۆلێن کراون.

بە گوێرەی ریزبەندەکە ئایسلەندا بە 96 خاڵ لە پلەی یەکەمدایە و دوای ئەویش ئیستۆنیایە کە 94 خاڵی هەیە و کەنەداش بە 87 خاڵ بە هاوبەشی لەگەڵ کۆستاریکا لە پلەی سێهەمدایە.

لە کۆتایی ریزبەندەکەدا چین بە 10 خاڵ وەک داخراوترین و نائازادترین وڵات لە رووی ئازادی ئینتەرنێت ناوی لێبراوە و ئێرانیش بە 16 خاڵ پێش چین کەوتووە، یەکێکیتر لەو وڵاتانەی بە نائازاد پۆلێن کراوە تورکیایە کە 34 خاڵی هەیە.

هەرچی عێراقیشە 41 خاڵی هەیە و لە ریزی وڵاتانی نیمچە ئازاددایە و لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە دوای لوبنان و ئەردەن لە پلەی سیهەمدایە.

___

ڕۆژهەڵاتی کورستان : زیندانێکی سیاسی کورد لە سێدارەدرا

KDC

کۆمپانیایەکی دانیمارکی بە تاوانی دابینکردنی سوتەمەنی بۆ هێزی ئاسمانی روسیا لە سوریا سزادرا

KDC

نوێترین زانیاری لەسەر ڕزگارکردنی 14 پەنابەر

KDC
KDC

FREE
VIEW