KDC

سوپای پاسداران ئاسەوارە مێژووییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەتاڵان دەبات

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی Darka Mazi ئەمڕۆ باس لەوە دەکات کە سوپای پاسداران هەڕەشەی قەدەغەی هاتوچۆ لە خەڵکی گوندەکانی رۆژهەڵات دەکات .
رێژیمی ئێران لە دڕێژەی سیاسەتی تێکدانی ژینگە و بەتاڵانبردنی سەروەت وسامانی رۆژهەڵاتی کوردستان، پاسدارەکانی ئەو رێژیمە لە دوایین پلانیاندا دەستیان داوەتە دزینی ئاسەواری مێژوویی لە چەند گوندێکی سنووری شاری سەقز.
باندێکی سەر بە سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بەناوی کارکردن لە کانگای ئاسن لە ناوچەکانی سەقز و دیواندەرەی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، خەریکی بەتاڵانبردنی ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستانن و لە ناوچەکانی عەباس ئاوا، ئیبراهیم ئاوا، جافرخان، کانی چەرموو، تەوەکەلان، ئاڵیجان وچلچەمە، ژینگە و لەوەڕگاکانیان بەتەواوەتی شێواندووە و زەرەر و زیانیکی زۆریان گەیاندۆتە، خەڵکی ئەو ناوچانە.
خەڵکی ئەو ناوچانە چەندین جار لە شارەوانیەکانی سەقز و دیواندەرە، سکاڵایان بە دژی هێزەکانی سوپا تۆمار کردووە بەڵام نەک هەر وڵامیان نەدراوەتەوە، بەڵکوو لەلایەن سوپاوە، هەڕشەی ئەوەیان لێکراوە ئەگەر بەردەوام بن لە سکاڵا تۆمارکردن، ئیزنیان پێ نادرێ لە لەوەڕگەکانی ئەو ناوچانە مەڕداری بکەن و هاتووچۆی کوێستانەکانیان لێ قەدەغە دەکرێ.

___

لە چاوەڕوانی شەپۆلێکی گەرما لە ئەڵمانیا

KDC

گرنگی دیالۆگی لە بنیاتنانی کۆمەڵگەدا

nusar1

دوای کشانەوەی بەشێک لە ڕووسیا زیلینسکی: ئۆکرانییەکان ساویلکە نین 

KDC
KDC

FREE
VIEW