KDC

خەلیفە حەفتەر بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا دەکات

سه‌ركرده‌ی هێزه‌‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا، لە پێناو بەشداریکردنی ‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی لیبیا، ده‌سته‌ڵاته‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ راده‌ستكرده‌وه‌.

خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر، سه‌ركرده‌ى هێزه‌‌كانى رۆژهه‌ڵاتى لیبیا، سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، عه‌بدولره‌زاق نازووری وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی له ‌شوێنی خۆی داناوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى لیبیا بكا.

شوینگرتنەوەی ئەو سەرکردە سەربازییە بۆ شوێنی خەلیفە حەفتەر، بۆ ماوه‌ى سێ مانگە كه ‌له ئەمڕۆ‌ 23ی ئه‌یلووله‌وه‌ دەست پێدەکا، دوای ئەوەش مافی هەیە ئەگەر لە هەڵبژاردن دەرنەچێت پۆستەکە وەربگرێتەوە.

___

ب ده‌هان گوندێن كرماشانێ بێ ئاڤا ڤه‌خوارنێ مانه

KDC

سەرۆکوەزیرانی سوید دەست لە کار دەکێشێتەوە

KDC

سەرۆکی یانەی Kurdish FC سوپاسی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW