KDC

بزانە لە ماوەی مانگێکدا ئێران چەند کوردی کوشتووە و دەستگیر کردووە

له‌ مانگی رابردوودا 19 كۆڵبه‌ری كورد به ‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژراون و برینداربوون و سێ کوردیش بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، پێشێلكارییه‌كانی ئێرانی بەرانبەر کوردانی رۆژهەڵات بۆ مانگی ئاب بڵاوكرده‌وه، کە تێیدا 19 كۆڵبه‌ری كورد كوژراون و برینداربوون، هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی كوردیش له‌ سێداره‌ دراوه.

لە راپۆستی مانگانەیدا هەنگاو ئەوەشی ئاماژە پێداوە، کە هه‌ر له‌مانگی ئابدا سێ به‌ندكراوی كورد له ‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و، 5 هاووڵاتی كوردیش به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی ئه‌و هێزانه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئەوەش وێڕای ئەوەی، کە هه‌ر له‌و مانگه‌دا 38 هاووڵاتی كورد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ و له ‌ناوچه‌كانی كوردستانی ئێران ده‌ستگیركراون، هاوکات 7 چالاكوانی كوردیش به ‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات ده‌ستگیركراون.

___

سەرۆكی نوێی حكوومەتی ئەفغانستان دیاریکرا

KDC

فەدراسیۆنا کۆمەلێن کوردستانی ل ئەلمانیا ساڵڤەگەرا رێفراندۆما سەربخۆبونا کوردستانێ بیرۆز کرد.

nusar1

نزیکەی ١٠٠ وڵات کۆرۆنای جۆری دەلتای لێ بڵاوبووەتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW