KDC

بە ماوەی 24 کاتژمێر ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی عێراق رادەگەیندرێت

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دەڵێ، ‌ دوای‌ 90 خوله‌ك ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان ده‌گه‌نه‌ به‌غدا و دوای 24 كاتژمێر له ‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی، ئاکامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردنه پێشوەختەکەی‌ عێراق، راده‌گه‌یه‌نرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ جه‌لیل عه‌دنان خه‌له‌ف، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، له ‌ماوه‌ی 90 خوله‌كی دوای داخستنی بنه‌كه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌نجامی هه‌موو پارێزگاكان ده‌گاته‌ ناوه‌ندی تۆماركردنی داتاكانی ‌كۆمسیۆن و، دوای 24 کاتژمێریش ئاکامی سەرەتایی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رادەگەیندرێت.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌م، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌یڕه‌وی له ‌یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كا، عێراق به‌سه‌ر 83 بازنه‌ی جیاواز و فره‌ڕه‌نگدا دابه‌شكراوه‌.

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق روونیشیكرده‌وه،‌ كه‌ ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران، به ‌تایبه‌تی ره‌وانه‌ی پارێزگای كه‌ركووك كراوه‌ و، تا رۆژی هه‌ڵبژاردن سه‌رپه‌رشتی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئەو پارێزگایه‌ ده‌كا.

___

ناوەندی دیسلدۆرف بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا دەکەن

nusar1

ئیتالیا: بەهۆی کەمی هێزی کار ،کۆچبەران هەلێکی باشی کارکردنیان پێدەدرێت

nusar1

یەکێتی بازرگانانی بەریتانیا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سکاڵای یاساییان دژی پلانی دیپۆرتکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا تۆمارکردووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW