KDC

پەیامێک لە ھاوڕێکی دکتۆر شاھینەوە بۆ کۆمەڵگای کوردی

من بە ناوی هاوڕێم دکتۆر شاهین نوریەوە دەستم بۆ ئێوە و کۆمەڵگای کوردی دەهێنم بۆ ئەوەی ئەمڕۆ و بە ئەگەری زۆر کەسی دیکە لە کۆمەڵگای کوردیدا لە داهاتوودا یارمەتیمان بدەن.
شاهین، هاوڵاتییەکی شاری نیویۆرکە و تەمەنی 57 ساڵە و پسپۆڕی دەمارە ، و بە ڕەچەڵەک کوردی ڕۆژھەڵاتە ، جۆرێکی خراپ شێرپەنجەی خوێنی هەیە، کە تەنها بە بەخشینی خانەکانی خوێن لە بەخشەری تەندروستی تەمەن 18- 44 ساڵ چارەسەر دەکرێت، کەسێک کە خانەی بنەڕەتیی گونجاوی هەبێت بۆ ئەوە هێشتا نەدۆزراوەتەوە. هیوای داهاتوومان دۆزینەوەی بەخشەری هاوچەشنی خۆیەتی لە نەتەوەی کورد ، ئێرانی، یان پەیوەندیدار بۆ شاهین پێش ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم واتە ئۆکتۆبەر .
لە ئێستادا زیاتر لە 18,000 نەخۆش لە ئەمریکا چاوەڕوانی بەخشەری خانەی بنەڕەتی هاوتا دەکەن بۆ چارەسەری ژیان لە خوێن و شێرپەنجەی سیستەمی بەرگری، لەوانە لیکەمیا و لیمفۆما. بەڵام، کەمینەکان، بەتایبەتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە خانەی بنەچەی نەتەوەیی و مۆری ئێسکدا، کەمتر لە 1٪ لە بەخشەرانی تۆمارکراو لە ئەمریکا پێکدێنن. زیادکردنی ئەو ڕێژەیە دەتوانێت ژیانی زۆرێک لەو کەسانەی کە هاوبەشن لە ڕەگەزی ئێمە لە هەموو جیهاندا ڕزگار بکات.
ئومێدی ئێمە تەنیا ڕزگارکردنی ژیانی شاهین نییە، بەڵکو هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەی کوردیە و ئیلهام بەخشینی زیاترە بۆ چوونە ناو دەسەڵاتەوە.
بۆ گەیشتن بەئەمەش زۆر سوپاسگوزار دەبین بۆ هاوکاریتان بۆ گەیشتن بەکۆمەڵگەی کوردی.
تکایە پەیامەکەمان هاوبەش بکە لەگەڵ پەیوەندیەکانی ڕێکخراوەکەت لە کۆمەڵگای کوردیدا.
ئێمە پێویستیمان بە یارمەتی ئێوە هەیە لە پێدانی خانەی بنەچەی خۆڕایی لە شوێن و بۆنە و شارەکانی ئەمریکا لەگەڵ کۆمەڵگای کوردی. درایڤەکانی بەخشەرەکانمان لە گەڵ ڕێکخراوی قازانج نەویستی (Be The Match®) ڕێک خراون، کە گەورەترین و هەمەجۆرترین تۆماری خوێن لە جیهاندا بەڕێوە دەبات.
تکایە پەیامەکەمان لە سەرهێڵ و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەڕێی (@Hope4Shahin) بۆ زیادکردنی هۆشیاری و تۆمارەکان، چڕ بکەنەوە.
ئێمە وەک هاوڕێ و بنەماڵەی شاهین، ShahinsWings.org، هەڵمەتێکی نێودەوڵەتیمان دروست کردووە بۆ ئەوەی بە زووترین کات بگەینە چەند بەخشەرێک.
زیاتر دەربارەی بەخشینی خانەی بنەچە لەم لینکەوە ببینە https://bethematch.org/
پرۆسەی تاقیکردنەوەکە لە رێگەی سوابێکی پۆستکراوەوە ئەنجام دەدرێت و بەخشینەکە لە ڕێگەی فلتەرێکی ناتەواوی خانەی بنەچەی خوێنەوە دەبێت، تەنانەت کاتێک لەناو پرۆسەکەشدای، تەواو ئارەزوومەندانەیە کە بە بەخشین بەردەوام بیت. پرۆسەی بەخشینەکە نهێنیە و هەروەها هیچی بۆ بەخشەرەکان تێناچێت.

بۆ تۆمارکردن لە ئەمریکادا ئەم لینکە بەکاربهێنە https://my.bethematch.org/Shahin
بۆ زانیاری لەسەر لە وڵاتانی تر سەیری ماڵپەڕەکەمان بکەن لە https://www.shahinswings/other-countries
داواتان لێدەکەم تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە info@shahinswings.org بە زووترین کات ئاسانکاریت بۆ دەکەین
ئێمە چاوەڕێی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانت دەکەین، و باس لەوە دەکەین کە چۆن دەتوانین بە زووترین کات هاوبەشی ئەم هەڵمەتە ڕزگارکەری ژیانە بکەیت.
بە سوپاسەوە
نەستاران سیگاری
973-634-7441
‏nsigari2@yahoo.com
‏info@ShahinsWings.org
‏www.ShahinsWings.org
‏@Hope4Shahin
تێبینی؛ تکایە بۆ چاککردنی نامەکە، ئازادبە.

___

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوید لە مزگەوتەکان توڕەیە و یاساکان توندتر دەکەن 

KDC

بەشی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتی ئەندامانی دەکات

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی حزبی دیموکرات دەکات 

KDC
KDC

FREE
VIEW