KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان :-ئاماری قوربانیانی سیڤل لەماوەیی 10 ساڵی ئاڵۆزیەکانی سوریای بڵاوکردەوە

سۆران حەسەن…

ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتوەکان ناسنامەی قوربانیانی سیڤلی لە ماوەی 10 ساڵ شەڕ و پێکدادان لە سوریا بڵاوکردەوە

کۆمیسۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ماوەی 10 ساڵی ململانێی و شەڕو کوشتاری ئەو وڵاتەدا لانی کەم 350 هەزار هاوڵاتی سوری کوژراون

ڕۆژی هەینی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەپێی بڕیارنامەی 46/22ی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ کار بۆ دیاریکردنی ڕێژەی قوربانییەمەدەنیەکان لە سوریادا بکەن

هەروەها ڕایگەیاند :”ئێمە پەیڕەوێک وربینی وردمان کردووە ، تەنها ئەو کەسایەتیانەی کە بە ناوی سیانی تەواو و بەروار و ئەو پارێزگایانەی کە تێیدا کوژراون تۆمارکراوە” هەر زانیاریەک کە ئەم سێ بڕگەیەی نەبووە بەدەرخراوە و پێداچوونەوەیەکی گشتگیر کراوە بۆ ڕێگەگرتن لە دوبارەبوونەوەیی ناوەکان “

لەسەر ئەم بنەمایە لیستێکی 350209 ناوی ناسراومان کۆکردۆتەوە کە لە نێوان مانگی ئازاری 2011 و ئازاری 2021دا لە سوریا کوژراون

بەپێی ئەو ئامارانە 26727 ژن و27126 منداڵ کوژراون
لە پارێزگای حەلەبی زۆرترین ژمارەی کوژراوەبەڵگەنامەی تەواو تۆمارکراوە، کە 51731 هاوڵاتی کوژراون ،لەپارێزگاکانی تر کە ژمارەی کوژراون بریتین لە دەوروبەری دیمەشق کە 47483 ,حومس 40983 , ئیدلب33273 , حەما 31993 و تەرتوس 31369 هاوڵاتی کوژراون

کۆمیسۆنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ دوپاتی کردەوە کە ئەم ئامارانە زۆر وردبین تۆمارکراون بەڵام ژمارەی ڕاستی تەواو نییە ژمارەی قوربانیانی سیڤل زۆرترن زۆرکیش تۆمارنەکراون ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێنن ،کە تا ئێستا هیچیان بۆ نەکراوە نازانرێن چەندن
هەرلەم بارەوە کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان دوپاتیکردوەوە کە لیژنەیەکی هەهەنگیی نێونەتەوەیی لە ناوچەجیاوازەکانی سوریا پێکبهێنرێت بۆ دیارکردنی ژمارەی تەواوی قوربانیان ،لەشەڕوکوشتاری سوریا بزانرێت

سەرچاوە:-ئاژانسەکانی هەواڵ

___

٭بیرتەکەم٭

KDC

هەڵئاوسان لە ئیسپانیا گەیشتە بەرزترین ئاست 

KDC

زانایان هۆشداری دەدەن لە کارەساتێک کە لێکەوتەکانی زۆر لە پەتای کۆڕۆنا خراپترە

KDC
KDC

FREE
VIEW