KDC

سەرۆکایەتی (وڵاتانی کواد )ناوچەکانی زەریایی هیندی و ئارام ئازادو کراوەدەبن

سۆران حەسەن…
سەرکردەی وڵاتانی ئەمەریکا ، ژاپۆن، هیندستان و ئوسترالیا (وڵاتانی کواد )بەڵێنیان دا کە ناوچەکانی زەریایی هیندی و ئارام ئازادو کراوە بکەن و لە یەکەم کۆبوونەوەیاندا کار بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو لە نێوان نیگەرانییەهاوبەشەکانیان لەبارەی وڵاتی چین

جۆ بایدن سەرۆکی وڵاتەیەکگرووەکان ئەمەریکا ، سکۆت مۆریسۆن سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا، یوشیید سوگا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن و نرێندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە لێدوانێکی هاوبەشیدا ڕایانگەیاند :”ئێمە پشتگیری لە سەروەری یاسا، ئازادی گەڕان و فڕۆکەوانی، چارەسەری ئاشتی بۆ کێشەکان و یەکپارچەیی وڵاتانی ناوچەکە دەکەین

هەرچەندە لەگفتوگۆکانی چوار سەرکردەکەو لەبەیاننامەی کۆتاییدا بەڕاشکاوی باس چین نەکراوە، بەڵام کاری یەکەمی کۆبوونەوەی ئەو کوتلەیە بوو ە،کە پێی دەگوترێت وڵاتانی چواردەور (کواد)

ئەمەو لەڕاگەیاندنە ئەوەیان بیرهێناوتەوە ،کە پێویستە پشت بە ڕێگا چارەسەریی یاسای بۆ کێشەکان لە ناچەکەدا ببەستن ، کە نیگەرانن لە چین بەوەی بەدوای نمایشکردنی هێزەوەیە لە ناوچەکەدا تۆمتباردەکرێت.

هەروەها سەرکردەکانی (کواد) بەڵنیان دا هەنگاو بۆ فراوانکردن و دابەشکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بکەن و پێشوازیان لە پلانی هیندستان کرد بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن ڤاکسینی کۆرۆنا لە مانگی دەی ئەمساڵ.

ڕێککەوتنەکە نزیکەی هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە ئەمەریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا ڕێکەوتنێکی ئەمنییان ڕاگەیاند بەناوی (ئۆکۆس )کە ڕێگە دەدات ئوسترالیا ببێتە ژێر دەریایی ناوکی کە ئەمە بە توندی لەلایەن پەکینەوە ئیدانە دەکرێت.

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا گوتی ئۆکۆس و کواد هاوکاری هاوبەش بۆئارامی ناوچەکە پێشکەش دەکەن

هەروەها ژاو لیجیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بە ئاشکرا ڕەخنەی لەم کۆبوونەوانە گرت و وتی” گروپێکی داخراو و تایبەت کە وڵاتانی دیکە دەکەنە ئامانج، لە ئێستادا دژی پێشکەوتن و ئاواتەکانی وڵاتانی ناوچەکە مەلە دەکەن ، هیچ کەسێک نادۆزیتەوە کە پشتگیری بکات و ئەوە بە ناچاری شکست دێنێت

سەرچاوە:-
ئاژانسەکانی هەواڵ،RT

___

ڕووسیا بە بەکارهێنانی Tu-95 وانە بە ئەمریکا دەدات

KDC

پەرلەمانتارێکی ئۆکرانیا سەرەتای ” سەردەمی برسێتی و هەژاری “لە وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت

KDC

بەلجیکا رۆژەکانی کارکردن کەم دەکاتەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW