KDC

ڕیفڕاندۆم دوا پەیامی کورد بوو

فاتیح ئیسماعیل ئەحمەد…
نەتەوەی کورد هەر لەسەرەتای مێژووەوە هەموو بنەماکانی نەتەوەبوونی تێدابووە(جوگرافیا،مێژوو، زمان،کولتوور….هتد) بەڵام هەرجارە و بەشێوازێک بێ بەشکرا تا گەیشت بەوەی لە(1514ز)دابەشکرا بەسەر دوو ئیمپڕاتۆری گەورەی ئەوکاتە(عوسمانی و سەفەوی)، ئەم دابەشکرانە بەردەوام بوو تا جەنگی یەکەمی جیهانی و بەتایبەتی(1916ز)جارێکی دیکە کوردستان دابەشکرایەوە، بەڵام ئەمجارە بەسەر چوار وڵاتدا، کە بەشی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەر لە چوارچێوەی دەوڵەتی ئێراندا مایەوە کە پێشتر ئیمپڕاتۆریەتی سەفەوی بوو، بەشی ئیمپڕاتۆری عوسمانی دابەشکرا بەسەر سێ دەوڵەتدا(باکوور-تورکیا)،(باشوور- عێراق)،(ڕۆژئاوا-سوریا)، ئیدی تایبەتمەندی تێکۆشان شێوازێکی دیکەی وەرگرت، کە هەر پارچەیەکی کوردستان لە چوارچێوەی ئەو دەوڵەتەی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەکان کورد بۆتە هاوڵاتی بەرخودانی هەبووە.
کوردستانی باشوور کە لە(1921)وە لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراق بووە بەردەوام لە تێکۆشاندا بووە بۆ وەدیهێنانی مافەکانی چەندان شۆڕش و جوڵانەوەی ناوچەیی بەرپابووە، ئیدی مێژووەکەی تەواو خوێناویە تا گەیشتن بە جینۆسایدی کورد، وەک(ئەنفال و ڕاگواستن و کوشتنی بە کۆمەڵ……هتد) کوردیش بەردەوام بووە لە تێکۆشان بەمەبەستی وەدیهێنانی مافەکانی کە ئازادی و سەربەخۆییە.
تێکۆشانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان هەوراز و نشێوی زۆری دی تا ڕاپەڕێنی بەهاری 1991، کە بەشێک لە کوردستانی باشوور جۆرێک لە دامەزراوەی حکومڕانی سەربەخۆی(بەڵام نافەرمی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەکان)بەڕێوەدەبرد، ئیدی لە پڕۆسەی ئازادی عێراق (نیسانی2003) کورد هاوبەشبوو لە دامەزراندنەوەی عێراق و بۆ ئەوەش دەستوورێک پەسەند کرا لە کۆتایی(2004) و لەسەرەتای(2005)وە حکومەتێکی شەرعی عێراقی بەڕێوەبرد و زۆر لەمافەکانی کورد لە دەستوور چەسپا، بەڵام بەداخەوە حکومەتەکانی نوێی عێراقی فیدڕاڵ خۆیان دەدزیەوە ، تا گەیشت بەوەی جۆرێک لە هەڕەشە لەسەر بوون و ناسنامەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان هەبوو، ئیدی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و پاشان پەڕلەمان پەنابردنە بە گشتپرسیان پەسەند کردو لە(25/9/2017) گەلی کوردستان بەڕێژەی(92,7%) بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دەنگی دا.
ئەوەی جێگای داخبوو، حکومەتی عێراق بەو سوپایەی کە لەسەردەستی هاوپەیمانان دروستکرایەوە پەلاماری کوردستانیان دایەوە و دوا چەکی یاساخ کراویشی تێدا بەکارهێنرا لە پردێ و سحێڵا لەلایەن پێشمەرگەی کوردستانەوە تێک شکێنرایەوە.
ئەوەی کە ماوە بگوترێ کە گشتپرسی دوا پەیامی کوردە بۆ عێراقیەکان ، کە چارەسەری تەنیا و تەنیا سەربەخۆییە، هەر ئەوەش ئارامی و ئاسایش دەدات بە عێراق، بە پێچەوانەوە عێراق بەردەوام لە دۆخی نا ئارامیدا دەمێنێتەوە.

___

زیرەکی دەستکرد و کاریگەرێتی لەسەر مرۆڤایەتی!؟!؟

nusar1

پەیوەندیێن هەرێما کوردستانێ و ئیماراتی

nusar1

لە پێشمەرگایەتی یەوە بۆ پلەی وەزیر

KDC
KDC

FREE
VIEW