KDC

سەردانیکردنی گەشتیاران بۆ هەرێم، زیادی کردووە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێم دەڵێ، لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا، زیاتر لە 2 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم و، بەراوود بە هەشت مانگی ساڵی رابردوو، هاتنی گەشتیاران %31 زیادیكردووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێم رایگەیاند، كە بەپێی ئاماری دەستەی گشتی گەشتوگوزار، لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا، نزیكەی 2 ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم، بەراود بە هەشت مانگی ساڵی رابردوو، هاتنی گەشتیاران %31 زیادی كردووە و، بەپێی ئاماری گەشتیاری هەولێر، لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا، نزیكەی هێندەی دوو ساڵی پێشوو گەشتیار هاتوونەتە پارێزگاكەوە.

هاوكات، ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 23ی ئەم مانگە، 1 ملیۆن و 723 هەزار و 188 گەشتیار هاتوونەتە هەولێر، لە كاتێكدا تەواوی ساڵی 2020، تەنیا 882 هەزار و 248 گەشتیار هاتبوون، واتە بەم نۆ مانگە، 49% رێژەی گەشتیار بە بەراورد بە ساڵی پار، زیادی كردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، كۆی تەواوی گەشتیارانی ساڵی 2019 و 2020 لە پارێزگای هەولێر، 1 ملیۆن و 860 هەزار و 236 گەشتیار بووە.

___

ئاماری سوید، مەترسی کەمبوونەوەی رێژەی دانیشتوانی دوو پارێزگای راگەیاند

KDC

بۆمبێك بە چەكدارانی حەشدی شەعبیدا دەتەقێتەوە

KDC

ئەڵمانیا: دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بەناوی یاسایەک نامرۆڤایەتیە

nusar1
KDC

FREE
VIEW