رێکخراوی یونسێف نیگەرانی لە دۆخی منداڵانی عێراقدەردەبڕێ و دەڵێ، لە هەر پێنج منداڵێکی عێراق،چواریان لە قوتابخانە و ماڵەوە تووشی ئەشکەنجەداندەبنەوە.
رێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان،هۆشداری لە دۆخی منداڵانی عێراق دەدا و لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە هەر پێنج منداڵ، چواریان، لەماڵەوە، یا لە قوتابخانە تووشی ئەشکەنجەدان دەبنەوە،داواشی لە حکوومەتی عێراق کردووە، ئەنجامدەرانیئەوجۆرە تاوانانە بدرێنە دادگا.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، کە رۆژی پێنج شەممە، ڤیدیۆیەکلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە نیشانی دەدا،باوکێکی عێراقی بە قورسی ئەشکەنجەی منداڵەکەیدەدا.
پەیوەست بەو ڤیدیۆیەی دوێنێ، نووسینگەی مستەفاکازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاریدەستگیرکردن بۆ ئەو باوکە دەرچووە