KDC

مەغریب :- دۆزینەوەی کۆنترین ئاسەواری خشڵی وزێر


سۆران حەسەن…
زانایانی شوێنەوارناسی لەم دواییانە لە وڵاتی مەغریب لە شاری مێژووی سوێرە ،کەدەکەوێتە کەناری زەریایی ئەتلەسی کۆنترین ئاسەواری خشڵ و زێریان دۆزیوەتەوە ،کە مێژوویان بۆ150 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە

زانایانی زانکۆی ئەریزۆنا ئەمەریکی لەکاتی کارکردن لە هەڵکەندنی ناو ئەشکەوتێک لە بازمۆن لە نزیک شاری سوێرە لە نێوان ساڵی 2014 بۆ 2018توانیان گەنجینەیەکی پڕ خشڵو زێر بدۆزنەوە کە مێژووەکە بۆ 142 بۆ 150 هەزار ساڵ پێشتر ئەگەرێتەوە بەپێی لێکۆڵینەوەکانی زانایانی مرۆڤناسەکان(الانثروبولوجيا ) لە زانکۆی ئەریزۆنای تۆکسن ،وەک لەسەرچاوەی میدیایی جیهانیەکانەوە هاتووە

زانای مرۆڤناسی (الانثروبولوجيا)ستیفن ئێڵ کۆهێن بڕوای وایە ،ئەوەی کە تیمەکەی دۆزیویانەتەوە بەڵگەی کۆنی ناسراون لەسەر باوباپیرانمان کە خشڵ و زێڕیان بەکارهێناوە، کە پیشەگەرییەکی بەرزەوە دروستیان کردووە، ئەم گەنجینەیە لە دەرگایەک ئەدات ،کەمرۆڤ لەژیانی تایبەتی خۆیدا گرنگی بەڕووپۆشی دەرەوەی خۆی داوە کەئەمە بەشێک بووە لە شوناسی خۆی

ئەمە کۆهێن لە لێداونێکی دا بۆ گۆڤاری Science Advances جیهانی ،ئەم گەنجینانە لە بەرگی هێلکە شەیتانۆکی دەریایی دروستکراوە،کە هەریەکەیان نیو ئینج درێژن ،چاڵێکی لە ناوەراستی بنێو (الخرزات )دایە ،لەگەڵ چەند نیشانەیەکی تر کە بە دەزوو بەجل و بەرگیانەوە کراوەهەرچەندە تائێستا تیمەکە لە لێکۆڵینەوەی زیاتردان،بەڵگەیەکی گرنگە لەسەر گەشەی بیری مرۆڤ وپەیوەندیەکانی دوروبەری

هەرلەم بارەوە کۆهێن ڕایگەیاند ، بنێوەکان لەبنەڕەتدا فۆرمێکی لە قاڵب دراوی پەیوەندیەکانی مرۆڤن، لەکاتێکدا ئێمە نازانین مەبەستیان چیە، بەڵام بەڕوونی نیشانەی ڕەمزین بەشێوەیەک کە ئەوانی تر دەتوانن ببینن

لەکۆتایدا کۆهێن ڕایگەیاند ڕەنگەئەم بنێوانە بۆ دەربڕینی ڕەگەز، ناسنامەی ئەوکەسانە لەو ناوچەنە لەبەریان کردبوون”
یان لەوانەیە خێڵ یان نەوەکانی تریان بۆ پاراستنی سەرچاوە سنووردارەیان بەکاریان هێنابێت ، ڕەگەز یان ناسنامەی تر بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کە سەر بە ناوچەیەکی دیاریکراون ،کەلە داهاتوودا زانیاری و لێکۆڵینەوەی زۆرتر لەبارەیەنەوەبڵاودەکەینەوە

___

نەمسا:ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ڤیەننا ڕێز لە قوتابیانی سەرکەوتوو دەگرن

nusar1

دەستەی دەستپاکی هەرێم: ئەمساڵ چەندین دۆسییەی گەندەڵی تۆمار کراون

KDC

نەمسا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پرسەی بۆ عەلی قازی دانا

nusar1
KDC

FREE
VIEW