KDC

تاهیر هەورامی: ڕەوەندی کورد پێشمەرگە ئاسا لە وڵاتانی دەرەوە بەرگرییان لە مافەکانی کورد کردووە

بەرپرسی دیسکی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بۆنەی چوارساڵ تێپەڕین بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، دەڵێ، کشانەوەی لایەنە دەستەڵاتدارەکانی عێراق بوو، لە جێبەجێکردنی دەستوور و، بڕینی قووتی هاووڵاتیان، هۆکاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بوون، هاوکات بە گرینگییەوە باس لە رۆڵی ڕەوەندی کورد لە وڵاتانی دەرەوە دەکا، کە ئەوان پێشمەرگە ئاسا لە رێی خۆپیشاندان یا هەر جۆرێکی دیکەی سەردەمییانە بەرگرییان لە مافەکانی کورد کردووە.

تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، لە میانەی چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی ئاسمانی کوردستان24، رایگەیاند، هۆکاری ئەنجامدانی ریفراندۆم کشانەوەی لایەنە دەستەڵاتدارەکانی عێراق بوو، لە جێبەجێکردنی دەستوور، تەنانەت ساڵی 2014ش دەستیان بۆ بڕینی قووتی هاووڵاتیان برد، بۆیە خیار لە بەردەمی سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان نەما و پەنا بۆ راپرسی و رەئی گەلی کوردستان بردرا، تا لە 25ی9ی2017 پرۆسەکە جێبەجێکرا و سەدا93ی هاووڵاتیان دەنگیان بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دا.

هاوکات جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەنجای ریفراندۆم پرسی کوردی لە نێوخۆی عێراقدا نەهێشت و کردییە پرسێکی نێونەتەوەیی، ئەوەشی خستەڕوو کە رەوەندی کوردی هەمیشە هەڵوێستیان لەبەرانبەر دابینکردنی مافەکانی گەلی کوردستان هەبووە، ئیدی چ بە خۆپیشاندان بووبێت، یا بە هەرشێوەیەکی دیکەی سەردەمیانە.

___

ئاگادارییەک بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووک

nusar1

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد

nusar1

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی 53ەمین ساڵیادی بەیاننامەی 11ئازاری ساڵی 1970

nusar1
KDC

FREE
VIEW