KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو کوردانە دەکات بوونە پەرلەمانتاری ئەڵمانیا

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، لە پەیامێکیاندا پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سێ کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا دەکا، کە لەم هەڵبژاردنەدا بوونە پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی:

بە ناوی خۆمان و سەرجەم گەلی کوردستان، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەریەکە قاسم تاهیر ساڵح، جانان بایرام، ژیان عومەر، دەکەین، کە توانیان لە هەڵبژرادنی پەرلەمانی وڵاتی ئەڵمانیا، سەرکەوتن بە دەست بێنن و ببنە ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

ئێمە وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، خۆشحاڵ بووین بەو ئەنجامەی بە دەستتانهێنا و، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین، کە توانیوتانە تێکەڵی پڕۆسە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە ببن، ئومێدەواریشین، ئەوەی لە تواناتاندا بێت، چ بۆ گەل و وڵاتی ئەڵمانیا، هاوکات بۆ گەلی کوردستانیش، ئەنجامی بدەن.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

27ی9ی2021

___

هونەرمەندو ڕاگەیاندکارو هەڵبەست وان و دەنگ خۆش نزار یوسف فرمێسکەکان بۆ گریانی لانکەکانە

KDC

لە 25/09/2017,گەلی کوردستان بڕیاردا

nusar1

دادگای یەکێتی ئەوروپا: چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی یەکگرتنەوەی خێزانە پەنابەرەکان دەردەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW