KDC

بەم نیشانانە خێرایی پیربوونت دەزانیت

بەگوێرەی لێکۆڵینەوە زانستییەکان، هەشت نیشانە لە هەر گەنجێکدا هەبن، دەرخەری ئەوەن، کە ئەو کەسە زووتر پیر دەبێت و، پێویستە زیاتر گرینگی بە تەندرووستی خۆی بدا.

نیشانەکان:

1 – ڕووتانەوەی قژ و سپی بوونی مووەکان، هەرکەس پێش تەمەنی 40 ساڵی تووشی ڕووتانەوە و سپی بوونی قژ بوو، ئەوا زووتر لە تەمەنی خۆی پیر دەبێت و، پێویستە زیاتر ئاگاداری خۆی بێت، بەتایبەت لە خواردنەکاندا.

2 – لاوازبوونی ماسولکە، ئەگەر کەسێک توانای بەرزکردنەوەی 13 کیلۆگرام قورسایی نەبێت، ئەوا تووشی لاوازی ماسولکە بووە و نیشانەیەکە بۆ زووتر تەواوبوونی تەمەنی گەنجی، بۆیە پێویستە ئەو کەسانە زیاتر گرینگی بە وەرزشکردن بدەن.

3 – درووستبوونی پەڵەی سوور لەسەر پێست، کە ئاماژەیەکە بۆ کەمی ئەنزیم و ڤیتامینەکان لە جەستەدا، بەردەوامبوونی ئەوەش زووتر مرۆڤ پیر دەکا و پێستیش تێکدەدا.

4 – چرچ و لۆچی، ئەگەر لە کەسانی هاوتەمەنی خۆت زیاتر چرچی ڕووخسارت هەبوو، ئەوا کەسێکی زووتر پیریت لێ دەردەکەوێت.

5 – کەمبوونەوەی ئارەزووی چوونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانت و گەڕان و کەیف و خۆشی و بێزاربوون لە گاڵتەوگەپ، نیشانەی پیربوونە لە رووی رۆحییەوە، کە ئەوەش بە دڵنیایی کاریگەری لەسەر پیربوونی ڕوخسار و جەستەش دەبێت.

6 – قەڵەوبوون لەگەڵ تەمەندا، هەندێک کەس لە سەرەتای گەنجێتییەوە لاوازن و جەستەیەکی رێکیان هەیە، بەڵام ساڵ لە دوای ساڵ کێشیان زیاد دەکا، ئەوەش نیشانەیەکە بۆ ئەوەی کە زووتر پیرییان تێدا دەربکەوێت.

7 – خەوی کەروێشکی، ئەو خەوەیە کە ناتوانی بە قووڵی بخەویت و، بە درێژایی شەو چەند جارێک خەبەرت دەبێتەوە، ئەوەش دەبێتەهۆی زوو پیربوونی مرۆڤ.

8 – خاوبوونەوەی کردارەکانی ژیان، بۆ نموونە لە نان خواردن، لە رۆشتن، لە زۆرینەی کارەکانی ژیان خاو دەبیتەوە، کە ئەوەش نیشانەیەکی کەمبوونەوەی وزە و توانا و زوو پیربوونە.

___

یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیال

KDC

ڕیاڵ بۆ کڕینی مباپێ و هالاند قەرزدەکات

KDC

ساتێک ..!

KDC
KDC

FREE
VIEW