KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە لەگەڵ فدراسیۆنی کوردانی ڕوسیا کۆبووەوە

دوێنێ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە کۆبوونەوەیەکی یەک کاتژمێری لەگەڵ دستەی هەڵبژێردراوی سەرپەرشتی فدراسیۆنی کوردانی ڕوسیا و وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو ئەنجامدا ، بە بەشدارێ، بەڕێز تاھیر ھەورامی و دەستەی باڵای ناوەند ڕەوەندی كورد ، ولەلایەن فیدراسیۆنی روسیاوە سەرۆکی هەڵبژێردراوی فدراسیۆن ، بەڕێز شێخ ڕەمەزان و دەستەی باڵایی فیدراسیۆن بەشداربوون سەرەتا
بەڕێز تاھیر ھەورامی وێڕای پیرۆزبایی لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی نوێی فدراسیۆن بە سەرکەوتنی کۆنگرەیان و ھەڵبژاردنی دەستەی نوێ ، ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لەکارەکانیان خواست و تەئکیدی کردەوە لەمەو دوا کاری ھاوبەش و ھەماھەنگی پێویست دەبێت بۆ زیاتر بەرەوپێش چوون و ئەنجامدانی کاری زیاتر و خزمەتی باشتر بە کوردانی ڕوسیا .
دواتر بەڕێز شێخ رەمەزان سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕوسیا سوپاس و پێزانینی خۆیی بۆ بەڕێز تاھیر ھەورامی و ناوەندی ڕەوەندی کوردی دەربڕی لەو ھەنگاوە و ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە بۆ زیاتر لەیەکتر نزیک بووەنەوە و بوونی ھەماھەنگی زیاتر و باشتر ، بەشێک لە وتەکانی بەڕێزیان گرنگی ئەم جۆرەھەنگاوانە بوو و باس لە ھەنگاوەکانی داھاتوو و ئەوەی پێویست بێت بۆ دیاسپۆراو کوردانی ڕوسیا و بەشێوەیەکی گشتی بۆ ڕەوەندی کوردی .
دواتر ڕێگا درا بەگشت بەشداربووان و ئەندامانی لیژنەی باڵای فیدراسیۆن بیرەبۆچونی خۆیان و ڕاو سەرنجەکانیان بخەنە ڕوو و تێکرایی دانیشتنەکە جێگای دڵخۆشی گشت لایەک بوو و بڕیاریش درا لە ئایندە ناوەند سەردانێکی مەیدانی ڕوسیا بکات و پێکەوە کارکردن و ھەماھەنگیەکان پتەوتربکەن .

___

بەریتانیا: سوپای ڕوسیا دەست بەسەر شاری کریمینای ئۆکرانیا دەگرێت

nusar1

پلاتفۆرمی کوردانی هامبورگ ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز کرد 

KDC

ئەنجوومەنێک لە ئەوروپا بۆ کێشەی کۆچبەران دادەمەزرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW