KDC

به هۆى وشەى كوردستان له توركيا چەند پارتێکی كوردى دادگای دەکرێن

وەزارەتی نێوخۆی تورکیا لە بارەی بەکارهێنانی وشەی کوردستان، لە ناوەی پارتی ئازادی کوردستان، (پاک) رایگەیاند، لە دادگای دەستووریی تورکیا پرۆسەی یاسایی لە دژی ئەو پارتە بەردەوامە.

سکرتایەتی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا، لە راگەیێنراوێکدا وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێکی ئی پارتی دایەوە، کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە بارەی وشەی کوردستان، ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردبوو و داوای کردبوو سلێمان سۆیلو، وەزیری نێوخۆی تورکیا وەڵامی بداتەوە، (کوردستان کوێیە)؟

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: پارتی ئازادی کوردستان، لە 11ی کانوونی یەکەمی 2014 دامەزراوە، بە هۆی ئەوەی پڕۆگرام و پەیڕەوی نێوخۆی پارتی ئازادی کوردستان، پێچەوانەی یاسای ژمارە 2820ی دەستووری تورکیایە، لە 20ی کانوونی یەکەمی 2018 سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و، دوای پرۆسەکە، هێشتا لە دادگای دەستوور بەردەوامە.

هەروەها بەگوێرەی ماددەی 69ی دەستووری تورکیا، دادگای دەستوور چاودێری دارایی پارتە سیاسییەکان دەکا و لە چوارچێوەیەدا، چاودێری دارایی پارتی ئازادی کوردستان کراوە، لەلایەکی دیکەوە 3 پارتی سیاسی دیکە کە لە کانوونی یەکەمی 2011، نیسانی 2014 و مایسی 2016 دا لە تورکیا دامەزراون، وشەی کوردستان لە پارتەکانیاندا هەیە، داواکاری گشتی تورکیا بۆ داخستنی ئەو پارتانە سکاڵای یاسایی تۆمار کردووە و، پڕۆسەی یاسایی لە بارەی دۆسیەی داخستنیان لە دادگای دەستوور بەردەوامە.

لە داواکارییەکەدا، کە چەند رۆژ بەر لە ئێستا لوتفو تورککان، بریکاری سەرۆکی ئی پارتی، ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردبوو لە سولەیمان سۆیڵو، وەزیری نێوخۆی تورکیا دەپرسێ: “کوردستان کوێیە؟”، چۆن ناوی پارتێک لە فلتەری وەزارەتەکەی دەرچووە، کە وشەی کوردستانی تێدایە؟ ئایا هۆکارێکی تایبەتی هەیە؟ لوتفو تورککان هەروەها داوای لە سۆیڵو کردووە، کە وەڵامی بداتەوە.

لە داواکارییەکەی بریکاری سەرۆکی ئی پارتیدا هاتووە: “ئایا بڕیاری دادگای دەستووریی ساڵی 2018 بە کۆی دەنگ لەسەر گونجاوی پارتی ئازادیی کوردستان بە یاسای پارتەکان، بە مانای قەبووڵکردنی ئەو هەرێمە دێت، کە بەناو کوردستانی پێدەڵین؟ لە کاتێکدا لە تورکیا گوتنی ‘کوردستان’ قەدەغەیە، ئایا بوونی ئەم وشەیە لە ناوی پارتێکدا ئاساییە؟”

مستەفا ئۆزچەلیک، سەرۆکی گشتی پارتی ئازادی کوردستان (PAK) ، رایگەیاند، پارتەکەی 11ی کانوونی یەکەمی 2014 بەڵگەنامە و نووسراوی دامەزراندنی ئاڕاستەی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا کراوە و، دواتریش مافی بوون بە پارتێکی یاسایی بە دەستهێناوە.

هەروەها ئەوەیشی باسکردووە، کانوونی دووەمی 2015 داواکاری گشتی لە دادگای باڵای کۆماری، پارتەکەیانی ئاگادارکردەوە، کە ناو و پڕۆگرام بگۆڕێ، بەڵام پاک ناو و پڕۆگرامی نەگۆڕی، دواتریش لە کانوونی یەکەمی 2016 دادگای دەستووری تورکیا، بۆ هەمان مەبەست ئاگاداری کردوونەتەوە، بەڵام پاک ئەوکاتیش گۆڕانکاریی لە ناو و پرۆگرامەکەیدا نەکرد.

ئۆزچەلیک باسی لەوە کرد، کە ساڵی 2019 دۆسیە بۆ داخستنی پارتەکەیان لە دادگا کراوەتەوە، ئەوان بەرگرییان لە ناوی پارتەکەیان بە زمانەکانی کوردی و تورکی کردووە، پڕۆسەی دادگاییکردنەکە بەردەوامە، پاک وەکو پارتێکی یاسایی لە ئەنقەرە و لە ژێر چاودێری دەزگای هەڵبژاردن، ساڵی 2017 و 2020 دوو کۆنگرەی ئاسایی بەستووە، پاک ساڵانە وەکو پارتێکی یاسایی دەرخستەی بودجە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی سەروەری کردووە و، لە بودجەدا هیچ کێشەیەکیشی بۆ درووست نەبووە، پاک بەپێی بڕگەی 90ی دەستووری تورکیاش پارتێکی یاساییە.

سەرۆکی گشتی پاک ئاماژەی بەوەدا، ناوی کوردستان لەلایەن پارتەکەی ئەوانەوە دانەهێنراوە، بەڵکو چەندینجار لەلایەن ئیمپراتۆری عوسمانی و دامەزرێنەری کۆماری تورکیا مستەفا کەمال ئەتاتورک و دامەزرێنەرانی دیکەی دەوڵەتی تورکەوە، لە بەڵگەنامە فەرمییەکاندا وەکو ناوی وڵاتێک پەسندکراوە

___

شاندێکی پارتی کۆماری تورکیا سەردانی سەرۆک بارزانی دەکەن

KDC

ماکرۆن باسی سەردانەکەی هەولێر دەکات

KDC

سویدییەکان نۆرەی نوێکردنەوەی پاسپۆرتەکانیان دەفرۆشنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW