دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران له یۆنانه‌وه به‌سەر وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رده‌وامه و، وڵاتی پورتوگال ره‌زامه‌ندیدا، کە 1000 په‌نابه‌ر له یۆنان وه‌ربگرێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه 28/9/2021 له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سیناوه، 41 په‌نابه‌ری ئه‌فغانی كه مافی په‌نابه‌رییان وه‌رگرتبوو، راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی لیساڤۆنای پایته‌ختی پورتوگال كران، ئەوەش له میانه‌ی رێکكه‌وتنی نێوان پورتوگال و وڵاتی یۆنان دێت و، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری دیكه، كه له وڵاتی یۆنان مافی په‌نابه‌ریان وه‌رگرتووه، پورتوگال دەیانباتە وڵاتەکەی.
به ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس و باڵیۆزی پۆرتوگال له یۆنان، میتاراكیس له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سینا رایگه‌یاند، کە به‌رده‌وامن له پڕۆسه‌ی ستراتیجی یۆنان بۆ دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران به‌سەر وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جەختیشی کردەوە، کە دوو ساڵ ده‌بێت، ژماره‌یه‌كی زیاتر له یۆنانه‌وه به فه‌رمیی دابه‌ش به وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كرێن، له‌وانه‌ی كه به نایاسایی روو له یۆنان ده‌كه‌ن.
هاوکات سوپاسی حكوومه‌تی پورتوگالیشی کرد، سەبارەت بە وه‌رگرتنی 1000 په‌نابه‌ر، كه مافی په‌نابه‌رییان لە یۆنان وه‌رگرتووه.