وەزارەتی کۆچی عێراق ناردنی سێ شاندی دیبلۆماسی بۆ سێ وڵات ناردووە، کە تێیاندا کۆچبەرانی عێراق گیریان خواردووە، لەوانەش لیتوانیا و پۆڵەندا و بیلاڕووس.
کەریم نوری، بریکاری کارگێڕی وەزارەتی کۆچی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە لیتوانیا گیریانخواردووە، 275 کەسن کە 14 خێزانیشیان تێدایە، ئەوان لە 29 کەمپی بچووکدا لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە دەژین.
کەریم نوری روونی کردووەتەوە، دۆخی ئەو کۆچبەرانە تاوتوێکراوە کە هێشتا لە سنوور گیریانخواردووە و، ئەوانەشی دەیانەوێت خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ عێراق و، وەزارەتی کۆچ، هەموو ئاسانکارییەک بۆ گەڕاندنەوەى ئەوانەی گیریانخواردووە دەکا و، لە نزیکەوە هاوکارییان پێشکەش دەکا.
پێشتر وەزارەتەکە راگەیاند لە دوو گەشتدا 690 کۆچبەری عێراقییان لەسەر سنووری نێوان لیتوانیا و بیلاڕووس رزگارکردووە و گەڕاندوویانەتەوە بۆ عێراق.