KDC

لێکۆلینەوەیەک : وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا لەیەککاتدا هیچ زیانێکی نیە


سۆران حەسەن …
توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە کە هیچ زیانێک لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆڤید-19 و ئەنفلۆنزا لە هەمان کاتدا نییە، لەبەرئەوەی هیچ کاریگەری لاوکی نیە و بەرگری لەش بەهێزدەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەمان لە زستان ،و کردنەوە و سوک کردنی ڕێوشوێنەکانی مەترسی کۆرۆنا لە جیهان هاوتایە لەگەڵ توشبوون بەئەنفلۆنزا لەم وەرزەدا ،کە لەسەردەمی ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەریەکانی لەسەر وادەی ژەمە ڤاکسینەکان هەیە ،کە لەئێستا کەسانی بەتەمەن و بەرگریکەم لە وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا سوودمەندەن
بۆیە تۆژینەوەیەک دەریخستووە ،کەوورگرتنی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا لەگەڵ ڤاکسینی کۆرۆنا هیچ زیانێکی نیە
لەسەر ڕۆشنایی ئەم توژینەوەیە حکومەتی بۆرس جەنسن بانیازەگەورەترین پرۆسەیی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا لەم ساڵ دا بەکاربهێنێت

توێژینەوەکە لە زانکۆی بریستۆڵ سەرۆکایەتی کراوە بۆیان دەرکەوتوە،کە کاریگەریە لاوەکیەکانی بە شێوەیەکی زۆر کە لە تاقیکردنەوەکاندا بەدیناکرێت ، کە بە سێیەم ژەم بە ڤاکسینی ئەنفلۆنزا ئەنجام درابوون لەهەر جۆرێک لە ڤاکسینەکانی کوڤید-19 ، فایزەر یان ئەسترازنکا بەکارهێنرابن

ڕاجیکا لازارۆس یەکێک لە گەورە لێکۆڵرەوەکان ڕایگەیاند ئەمە هەنگاوێکی بەڕاستی ئەرێنییە کە دەتوانێت مانای کەمکردنەوەی ئەو وادانەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە ڤاکسین هەیە”
هەروەها ئەنجامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە بۆ لیژنەی هاوبەشی کوتان و پارێزبەندی پێشکەش کراوە ,هاوکاری حکومەت بۆ پلانی داهاتووی لە هەڵمەتەکانی بەرنامەی کوتان دەکات
ئەمەو لێکۆڵینەوەکە لەسەر 679کەسی خۆبەخش لە 12 ناوچە جیاجیاکانی ئینگلتەرا و وێلز ئەنجام دراوە
گروپێک دوو جۆر ڤاکسنیان وەرگرت، یەک لە ڤاکسینی کۆڤید و ئەوی تریان لە ڤاکسینی ئەنفلۆنزا لە یەکەم سەردانیدا و لە گەری دووەمدا بە و یەکێکی تر لە هەمان ڕۆژ ڤاکسینی کۆڤید-19 و ڕێنمایی پویست وەرگرت و دواتر لە ڕۆژی دووەمدا ڤاکسینی ئەنفلۆنزا
توێژینەوەکە بۆی دەرکەوت کە لە سەدا 97ی بەشداربووان وتیان کە ئامادەن لە داهاتوودا دوو ڤاکسینی لە هەمان کاتدا وەربگرن
ئەمە وابڕیارە تەواوی لێکۆڵینوەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوو کە گۆڤاری لانسیت بڵاوبکرێتەوە .

سەرچاوە:-
Skynewsarabic

___

ئازاری ژیان!!

KDC

یابان خەیاڵی کردە راستی و پاسکیلی فڕیوی درووستکرد

KDC

تەکنەلۆجیایەکی نوێ بۆ گواستنەوە و بەتاڵکردنی بار بێ دەستێوەردانی مرۆڤ

nusar1
KDC

FREE
VIEW