KDC

رێگەی بیلاڕووس بۆ ئەورووپا مەترسیدارە، هۆشداری دەدرێت

دەزگای لوتکە، کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە، کە بەکارهێنانی خاکی وڵاتی بیلاڕووسیا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا لەوپەڕی مەترسیدایە.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، لە ئاگادارینامەیەکدا 3ی تشرینی یەکەمی 2021، دەڵێ، بەکارهێنانی خاکی بیلاڕووسیا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا، لەوپەڕی مەترسیدایە و بەهۆی ساردبوونی کەشوهەواوە، هێندەی دیکە مەترسیدارتر دەبێت.

ئەوەشیان روون کردووەتەوە، ئێستا سەدان خێزانی کورد و عێراقی لەسەر سنوورەکانی بیلاڕووسیا گیریان خواردووە و، بێ نان و بێ ئاو ماونەتەوە، هاوکات چەندین کەس ژیانیان لەدەست داوە بەهۆی سەرما و بێ نان و ئاوی و نەخۆشییەوە.

دەزگای لوتکە بە شێوەیەکی فەرمیی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری عێراقی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، وەزارەتی دەرەوە و دەستەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق، لەسەر هێڵ دەبن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە گیریان خواردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێندرێنەوە.

دەزگاکە داوای لە سەرجەم هاووڵاتییان کردووە، بە هیچ جۆرێک نەکەونە ژێر کاریگەری ئەو گرووپ و تاقمانەوە، کە هانیان دەدەن لە رێگای بیلاڕووسیاوە بگەنە خاکی ئەورووپا و، ژیانی خۆیان و منداڵەکانیان نەخەنە بەردەم مەترسی و هەڕەشەی جددی. هەروەها داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەن رۆڵی ئیجابی خۆیان بگێڕن بۆ رێگری کردن لە کارەساتی مرۆیی.

___

ئەڵمانیا: ناوەندی دوسلدۆرف و کۆمکار بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری سیمینارێک سازدەکەن

nusar1

ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە لەسەر کۆرسی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی

KDC

سوید: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کارەساتی شەنگال پەیامێک بڵاودەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW