ئەڵمانیا چەند سەربازێکی پێشووی، کە پاشگری راسترەوە توندڕەوەکانیان هەیە، بەگومانی کوشتنی کۆچبەران لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، کە لە میانەی پشکنیندا دەست بەسەر چەک و کەرەستەی بەکارهاتووشدا گیراوە.
داواکاری گشتی شاری (لانبێرگ)ی ئەڵمانیا، بە گومانی پلانی کوشتنی چەند کۆچبەرێک لێکۆڵینەوە لەگەڵ چەند سەربازێکی پێشووی یەدەگی (الاحتياط ) سوپای ئەڵمانیا دەکات.
گۆڤاری شپیگل بڵاویکردووەتەوە ، کۆمەڵێک سەربازی وەرزشی لە هەرێمی ساکسۆنی، کە ژمارەیان 9 سەربازی پێشووی سوپای ئەڵمانیا، تەمەنیان لە نێوان 37 بۆ 53 ساڵدان، بەگومانی سەرکردایەتی و ئەندامانی گرووپێکی چەکداری دەستگیرکراون.
گوتەبێژی داواکاری گشتی بە گۆڤارەکەی راگەیاندووە، ئەم کۆمەڵە یەدەگەی سوپای ئەڵمانیا، گومانە سەرەتاییەکان لەوەن کە ڕق و دوژمنایەتییان بەرانبەر کۆچبەران هەیە.
ئەوەش هاتووە، کە پشکنین و گەڕان لە مانگی 9، September لە هەرێمەکانی ساکسۆنی خواروو ، نۆر ڕاین، ڤێستفالیا و بەرلینی پایتەخت ئەنجامدراون، لە ئەنجامدا دەستگیراوە بەسەر چەک و کەلوپەلی و کەرەستەدا، ئاماژەن بە بیری ڕاسترەوە توندڕەوەکان، کە لەلایەن ئەو سەربازانەی پێشووی ئەڵمانیا بەکارهاتوون.
شایانی باسە لە راپۆرتەکەدا، ئاماژە بەوە نەدراوە، کە ئەو سەربازە ئەڵمانیانە، چەند کۆچبەریان کوشتووە.
سەرچاوە: نۆڤستی