KDC

ڕۆڵی گەنج لە هەڵبژاردندا


گەنج لەهەموو ڕوویەکەوە توانای گۆڕینی بارودۆخ و بەرەو پێشبردنی وڵاتی هەیە هەربۆیە لەهەموو کاتێک پێویستە سود لەتواناکانی گەنج وەربگیرێت لە بەڕێوبردن و پێشکەوتنی وڵاتدا هەربۆیە پێویستە هێز و توانای گەنجەکان لەبیرنەکرێت هەمیشە گەنج سمبولی نەتەوەن هەر ئەوانن پێشەنگی گۆڕانکارین٠
گەنج داینەمۆیی گۆڕانکارین ڕۆڵی گەنج لەم هەڵبژاردنەدا زۆرگرنگە هەربۆیە هەموو لایەنەکان هەوڵی ئەوەدەدەن کە سود لەتوانایی دەنگی گەنجەکان وەربگرن تا گەنج ئەو کاندیدە دیاری بکات تا لە پەرلەمانی عێراق بەهەموو هیز و لێهاتوویەوە شەڕ لەسەر مافە ڕەواکانی کورد بکات هەربۆیە پێویستە گەنجەکان دەنگ بدەن چونکە دەنگی گەنجەکان گۆرانکاری گەورە دروست دەکات و تەرازووی هێز دەگۆڕێت هەموو کات دەنگی خۆت بەکەم مەزانە ٠

گەنجی خوێندەوار هەمیشە بێشمەرگەی قەڵەمە هەموو كات پشت بە توانایەكانی خۆی بەستوە شوێن پەنجەی خۆی لە هەموو كات و دۆخەكان هەبووە, بۆ ئەوەی هەمیشە گەنج لەم بازنەییە بمێنێتەوە پێویستی بە یارمەتی پارتەسیاسیەكان دەبێت بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام كاری نوی پلانی تازە وەڵات بەرەو پێشبردن ببەن بۆیە هەم گەنج پێویستی بە پارتە سیاسیەكانە وە هەم پارتەسیاسیەكانیش پێویستیان بە گەنجە , بۆیە گەنج دەبێت لە كاتی ئێستادا هۆشیار و هەستیار بێت بتوانێت بەشێوەیەكی جوان لێكدانەوەی بۆ بكات ,گەنج رۆلێكی بەرچاوی بە خۆە بینیوە لە بەژداری كردنی هەڵبژاردنەكان چونكە هەر هنگاوێكی گەنج واتای ئەمە دەگەینێت كۆمەلگایەكی ساغ دروست بێت و پایەی دەوڵەتیش لە بەرز بوونەوە بێت بۆیە لە هەڵبژاردنەكانن هەموو چاوێك لەسەر گەنجەكانە بۆ ئەوەی بتوانن یارمەتی پارتە سیاسیەكان بدەن دەوڵەت بەرەوپێشپردن ببن بتوانن ویزدانی خۆیان ئاسوودە بكەن وزەیەی خۆیان بە هەدەرنەدەن چارەسەری تازە بدۆزنوە بە هاوكاری پارتە سیاسیەكان وە پارتەكانیش یارمەتی گەنەكان بدەن بۆیە لەم كاتەش دا پایەی كۆمەڵگا پێشكەوتن بە خۆی دەبینێت ٠
گەنج بە دڵی کۆمەڵگا دادەنرێ هەربۆیە بە داینەمۆی پێشکەوتن و بەرەو پێش بردنی وڵات دادەنرێ هەر سەرکەوتنیک بۆ نەتەوە و نیشتمان بەدی بێت ئەوا هێز و توانایی گەنجەکانن هەرئەوان هێزی گۆڕانکارین
بەڵام کەمترین ڕاوبۆجوون و کەمترین هەلی بەشداری کردنی لەکایەسیاسیەکاندا پیدەدرێ ئەمەش وای لەگەنج کردوە متمانە یاخود هیوایەکیان بە هەڵبژاردن نەبێت
بەشداری پێکردنی گەنجان لەهەلبژاردن و دەنگدان پەیوەستە بە حیزب و لایەنە سیاسیەکان کە تا جەند سود لەتواناکانیان وەرگیراوە یان بەشداریان پیکراوە رۆڵی گەنجیان وە بەرچاو گرتوە سودیان لەهێز و بیرکردنەوە نوێ یەکانیان گرتوە هەر بۆیە پێویستە لایەنەسیاسیەکان حیزب و حکومەت دەرفەت و هەل بدرێت بەگەنجەکان تا لەو ڕێگەیەوە هێز و توانایی خۆیان پیشان بدەن ئەو نائومیدی و بێ هیواییەی بەرۆکی گەنجەکانی گرتوە بڕەوێتەوە هەست بە گەنج و سەلمینەری هیزی گەنج بکەن
نوسینی : علی جمال

___

پێگەی كورد لە نێوان رێكخراوی برێكس و ناتۆ

nusar1

پەڕتووکی ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا

nusar1

فەلسەفە مانایەک بۆ ژیان

nusar1
KDC

FREE
VIEW