KDC

پلاسخارت: جیهان بە گرینگییەوە چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەڵێ، هه‌ڵبژاردنى مانگى 10 ده‌توانرێت بوترێت ده‌بێته‌ باشترین هه‌ڵبژاردن له‌ رابردووى عێراق و، جیهان به‌ گرینگییه‌وه‌ چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌كات.

جنین پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ئاماده‌كارى زۆرباش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كراوه‌، به‌ڵام ناتوانین بڵێین هیچ كه‌موكوڕییەك نییه، ئه‌گه‌ر به‌راوردكارییه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو بکرێت، ئه‌وا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ باشترین هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له ‌عێراق.

پلاسخارت ئاماژەی بەوەشدا، ئه‌گه‌ر ئەوان‌ بڵێن به‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌موو شت ده‌گۆڕێت، ئه‌وا له ‌جیهانیشدا هه‌روابووه‌ هه‌ڵبژاردن هه‌موو شتى نه‌گۆڕیوه‌ و عاساى سحرى نییه.

نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، خه‌ڵك پێویسته‌ به‌ ئازادى ده‌نگ بدا، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى به ‌دڵى هه‌موان بێت، پێویسته‌ هه‌موان پابه‌ندى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان بن.

___

ئەمەریکا هۆشداری لەهەر هاوکارییەکی سەربازی چین بۆ ڕووسیا دەدات

nusar1

نووسەرێکی کورد بە سەرۆکی ناوەندی پێنی نێونەتەوەیی هەڵدەبژێردرێت

KDC

دیدار لەگەڵ سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی نەرویج

nusar1
KDC

FREE
VIEW