KDC

یۆنان: کۆچبەرێکی عێراقی بە تۆمەتی داعش بوون دەستگیر دەکرێت

دوای به‌ ده‌ستهێنانی چه‌ند زانیاریه‌ك، ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنان، توانیان عێراقییه‌ك به‌ تۆمه‌تی كاری تیرۆریستی و داعش بوون دەستگیر بکەن.

دژه‌ تیرۆری یۆنان له‌ ماوەکانی رابردوودا چه‌ند زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ ژیانی په‌نابه‌رێکی‌ عێراقییه‌وە دەستکەوت، كه‌ له‌ ساڵی 2014وه‌ چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش بووە له‌ عێراق و، ساڵی 2015 داوا كرابوو ده‌ستیگر بكرێت.

دژه‌ تیرۆری ئه‌سینا و ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنان، به‌په‌له‌ به‌دوای گه‌ڕان و توانیان دوێنێ دووشه‌ممه‌ له‌ سه‌نته‌ری ئه‌سینا ده‌ستگیری بكه‌ن. بە پێی زانیارییەکان، بە پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك ئه‌و عێراقییه‌ی تێدا ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ ساڵی 2014 و 2015 به‌ كلاشینكۆفێكه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی داعش و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی قسه‌ ده‌كات، ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ پێش مانگێك كه‌وته‌ ده‌ستی دژه‌ تیرۆر و ده‌زگای هه‌واڵگری یۆنان و، له‌و كاته‌وه‌ بڕیاردرا بیدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیری بكه‌ن.

هاووڵاتییە عێراقییەکە، تەمەن 34 ساڵ و خاوەنی 4 منداڵ، کە لە ساڵی 2018ەوە له‌ دوورگه‌ی لێسڤۆسه‌وه‌ رووی له‌ یۆنان كردووە و داوای مافی په‌نابه‌ری كردووە، دوای وەرگرتنی دوو جار رەتکردنەوەی مافی مانەوە لەو وڵاتە و چاوڕوانی پێداچوونەوەی بە کەیسەکەیدا کردووە، بێ ئەوەی ناوی ئاشکرا بکرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،‌ ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا كرا و، لێكۆڵینه‌وه‌ لەسه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی ده‌كرێت، ئەویش به‌ تۆمه‌تی به‌شداربوونی له‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش.

___

خوێندکارێکی کوردی دانیشتووی ئۆکرانیا بریندار بووە

nusar1

ئەڵمانیا لەبەرامبەر لێشاوی پەنابەران لە بیلاروسیاوە داوا لەیەکێتی ئەوروپا دەکات هەڵوێستی هەبێت

KDC

پەنابەره‌ عێراقییه‌كان لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس-پۆڵەندا بوونەتە قوربانیی ململانێی سیاسیی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و بێلاڕووس

KDC
KDC

FREE
VIEW