KDC

مارک زوکەربێرگ وەڵام دەداتەوە

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای فەیسبووك، مارك زوكەربێرگ، وەڵامی بەڕێوەبەرێكی پێشووی كۆمپانیاكەی دایەوە، كە ماڵپەڕی فەیسبووكی تۆمەتباركردبوو بە مامەڵەی نەشیاو لەگەڵ منداڵان و هەرزەكاراندا و هاندانی توندوتیژی.

ناوبراو لە هەژماری خۆی ئەو دەنگویانەی بە بانگەشە نێوبردن، دووپاتیكردەوە، ئەوان گرینگی دەدەن بە دۆسێی پارێزی و تەندرووستی و لۆژیك.

دوێنێ لە ئەنجوومەنی پیران بەرپرسی پێشووی بەرهەمەكان لە فەیسبووك فرانسیس هۆگن، رایگەیاند كاریگەری وێرانكەری تەكنۆلۆژیا هەیە.

ئاماژەی بە بەڵگەنامەكانی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرۆناڵ كرد، دەربارەی پارێزگاری منداڵان لە مەترسییەكانی ئینتەرنێت و سۆشیال مێدیا.

هۆگن راشیگەیاند فەیسبووك دەزانێت بە مەترسییەكانی كاركردنی لەسەر منداڵان، 600 هەزار هەژمار هەن كە پێویستە نەمێنن.

ئاماژەی بەوەشكرد كۆمپانیاكە ئامانجی دەستكەوتنی پارەیە لەسەر حسابی هەندێك دۆسێی بنەڕەتی وەك مامەڵەكردن بە مرۆڤەوە، داواشیكرد حكوومەتی ئەمەریكا رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر دژی فەیسبووك

___

پرۆفایلی ئەیسی میلان

nusar1

پەیامی پەرلەمانتارێکی سویسرا بۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

KDC

دۆناڵد ترەمپ:لاوازی بایدن هۆکارە بۆ دروستبوونی جەنگی جیهانی سێیەم

nusar1
KDC

FREE
VIEW